بەردەوامی شەڕی کێڵگەکانی مین لە قەرەباغ

چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 15:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=4800

وەزارەتی باری نائاسایی ئازەربایجان بەرپرسیارە لە پاککردنەوەی کێڵگەکانی مین لە ناگۆرنو-قەرەباغ و بەپێی دوایین ئاماری ئەم وەزارەتە ١٣ هەزار و ٣٠٢ مین بە هاوکاری سوپای تورکیا دۆزراوەتەوە و پوچەڵ کراوەتەوە. هەروەها بۆ چوونە ناوەوەی ئەو کێڵگانە ٦٣٠ کیلۆمەتر ڕێگا دروست کراوە.

زیانە گیانیەکانی کۆماری ئازەربایجان لە کێڵگەکانی مین و تەقەمەنیە بەجێ ماوەکانی ناوچەکانی ناگۆرنو-قەرەباغ تا ئێستا بەردەوامە. لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا و لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ تا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، بە هۆی تەقینەوەی مینەکانەوە ١٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون. ژمارەیەک لەو قوربانیانە دانیشتووانی ناوچە ئازاد کراوەکان بوون کە بەبێ ئاگاداری حکومەتەوە چوونەتە ناو ئەو کێڵگانەدا. حکومەتی ئازەربایجان لە مەترسیەکانی ئەو کێڵگانە هۆشداری داوەتە هەموو دانیشتوانی ئەو ناوچانە.

وەزارەتی باری نائاسایی ئازەربایجان بەرپرسیارە لە پاککردنەوەی کێڵگەکانی مین لە ناگۆرنو-قەرەباغ و مەشق و ڕاهێنانی هێزی مرۆیی پێویست بۆ ئەم کارە. زۆربەی ئەو هێزانە خۆبەخشەکانی شەڕی ٤٤ ڕۆژەی ناگۆرنو-قەرەباغ ـن کە پاش سێ مانگ مەشق و ڕاهێنانی بەردەوام هاتوونەتە پاڵ هێزەکانی پوچەڵکردنەوە.

ئەرمینیا هەوڵ دەدات لە بەرامبەر پێدانی نەخشەی گێڵکەکانی مین بە ئازەربایجان، زیاتر لە ٨٠٠ کەس کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن ئازەربایجانەوە بە دیل گیراون ئازاد بکات. هەر بۆیە بەردەوامە لە پێنەدانی ئەو نەخشانە بەو وڵاتە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *