جارێکی دیکە پێکدادان لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دروست بوو

شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2021 - 22:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=4694

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی هەینی ١٠ی کانوونی یەکەم، جارێکی تر پێکدادان لەنێوان هێزە سەربازییەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە سنوری پارێزگای کەلبەجەر-ی ئازەربایجان و پارێزگای گەغارکۆنیک-ی ئەرمینیا دروست بوو.

کەناڵی ئاز.تیڤیی حکومەتی ئازەربایجان لە هەواڵەکانیدا ڕایگەیاند کە ئەرمینیا بە کۆکردنەوەی هێزەکانی نیازی هێرش کردنە سەر ئازەربایجانی هەبووە کە هێزەکانی ئەو وڵاتە ڕێگریان لێ کردووە.
لەلایەکی ترەوە میدیاکانی ئەرمینیا بە گواستنەوە لە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بانگەشەیەکی هاوشێوەیان لە دژی ئازەربایجان کردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا، لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا سەربازێکی سوپای ئەرمینیا کوژراوە و سێی دیکەش برینداربوون.

هەر دوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینیا لەدوای ڕێککەوتننامەی سۆچی لە ئاگربەستێکی ناجێگیر و ناسکدان و ئەگەری پێکدادانێکی بەربڵاو لەنێوان ئەو دوو وڵاتە لە ئارادایە.

ئازەربایجان بەهۆی نیشتەجێبوونی ئازەرییەکانی ئەرمینیا (یراز) تا ساڵی ١٩٨٨ لە ناوچەی ڤاردانیس سەر بە پارێزگای گەغارکۆنیک، ئەو ناوچانەی بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت، بە شێوەیەک کە لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەست تا ئێستاش ئاڵۆزی لەو ناوچانە دروست دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *