پاشەکشەی بەرفراوانی هێزەکانی تیگرای لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەمهارا + نەخشە

چوار شه‌ممه‌ 8 كانونی یه‌كه‌م 21 - 13:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=4584

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ماوەی شەش ڕۆژدا، سوپای فیدڕاڵی ئیتیۆپیا توانی زۆربەی ناوچەکانی باشوری ویلایەتی ئەمهارای ژێر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی تیگرای (TDF) و چەکدارانی سوپای ئازادی ئۆرۆمۆ (OLA)، کۆنترۆل بکاتەوە.

هێزە فیدراڵییەکانی ئیتیۆپیا بە سەرۆکایەتی ئابی ئەحمەد تا ئێستا شارە گرنگەکانی دسیا، کۆمبوڵچا، کۆمیسا، شواروبیت، لالیبێلا و ژمارەیەکی زۆر لە ناوچە و گوندەکانی دیکەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی ئەمهارایان لە ژێر کۆنتڕۆڵی تیگرا و هاوپەیمانەکانی دەرهێناوە.

دوو هەفتە لەمەوپێش بوو کە ئابی ئەحمەد سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵی ئیتیۆپیا رایگەیاند کە لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ ئامادە دەبێت و لەو شوێنە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە چەکداران تیگرای و ئۆرۆمۆ دەگرێتە دەست و بەڵێنی دا کە یاخیبووەکان ناچار بە پاشەکشە دەکات.

لەو ڕۆژەوە هێز لە زۆر ناوچەی جیاجیای وڵاتەوە ڕەوانەی مەیدانەکانی شەڕ کراوە و بە شێوەیەکی پراکتیکی رێگە لە پێشڕەوییەکانی چەکدارانی تیگرا بەرەو ئادیس ئابابا گیراوە. لە ١ی کانوونی یەکەم هێزەکانی فیدراڵی توانیان لە مەیدانی شەڕ باردۆخەکە بگرنە دەست و ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە.

چەکدارانی تیگرای لەماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا زۆربەی ئەو ناوچانەیان لەدەست داوە کە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی ئەمهارا دەستیان بەسەر دا گرتبوو. لە ئەگەری بەردەوامی شکستەکانی چەکدارانی تیگراوە، پێدەچێت ئەو گروپە هەموو ناوچەکانی ویلایەتی ئەمهارا چۆڵ و بەرەو ویلایەتی تیگرا بکشێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .