سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس دەستی بەسەر کەشتیەکی هەڵگری سوتەمەنی قاچاغدا گرت

شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 21 - 10:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=4038

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران لە دەست بەسەرداگرتنی کەشتیەکی بیانی لە کەنداوی فارس هەواڵی دایەوە کە هەڵگری سووتەمەنی قاچاغ بووە.

بە وتەی ئەحمەد حاجیان، فەرماندەی لیوای ٤١٢ی زولفەقاری شارۆچکەی پارسیان لە پارێزگای هۆرمۆزگان، کەشتییەکی بیانی لەگەڵ ١١ سەرنشینەکەی بە هۆی هەڵگرتنی سووتەمەنی قاچاخەوە لە ئاوەکانی ئەو شارۆچکەیە دەستبەسەر کراون.
کەشتییەکە کە زیاتر لە ١٥٠ هەزار لیتر گازوایلی قاچاخی پێ بووە دوای چاودێری و پشکنینێکی هەواڵگری لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و دۆسیەکەی ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام