دوایین هەواڵەکان لە ‘مأرب’ ی یەمەن + نەخشەی ناوچەکە

سێ شه‌ممه‌ 30 ئازار 21 - 16:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=399

هەواڵە تایبەتەکان: لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکانی ئەنسارۆڵڵا و هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ڕۆژئاوای شاری مأرب، ناوچەکانی “أیدات الراء” و “حمه الحمرا” لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵاوە کۆنترۆل کرانەوە.

هەواڵە تایبەتەکان: لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکانی ئەنسارۆڵڵا و هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ڕۆژئاوای شاری مأرب، ناوچەکانی “أیدات الراء” و “حمه الحمرا” لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵاوە کۆنترۆل کرانەوە.

شەڕ و پێکدادانەکان لە “جبل الخشب” و کەمپی “السویدا” بەردەوامە.
لە میحوەری باشوری “طلعه الحمرا” هەروەها هێرشی هێزەکانی مەنسوور هادی و ئەلقاعیدە لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا تێکشکێنراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لەلایەن هێزەکانی مەنسوور هادی و ئەلقاعیدە گەمارۆ دراون.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٥ جار میحوەرەکانی “صرواح” و هەروەها ٣ جار میحوەرەکانی” مدغل”ـیان بۆردومان کردووە.

وەک دەوترێت لە دانوستانەکانی نێوان هەر دوو لایەن لە عومان، بابەتی ئاگربەس لە مأرب هەروەها باس کراوە کە نوێنەری ئەنسارۆڵڵا مەرجەکانی سعودیە و مەنسوور هادی رەتکردۆتەوە.
پێشنیاری ئەنسارۆڵڵا سەبارەت بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا پایتەختی یەمەن و بەندەری “الحدیده” هەروەها دراوەتە لایەنەکانی دانوستانکاری سعودیە، مەنسوور هادی، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا.

کلیک لەسەر وێنەکە بکەن
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .