هێرش کرایە سەر کاروانێکی سوپای تورکیا لە ئیدلبی سوریا

شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 21 - 15:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=3980

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە هێرشێکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر کاروانێکی سوپای تورکیا لە رێگای ئیدلب-کەفەریا چەند سەربازێکی سوپای تورکیا کوژران و برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای کاروانێکی هێزەکانی سوپای تورکیا لە رێگای ئیدلب-کەفەریای سوریا، سێ کەس لە هێزەکانی سوپای تورکیا کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. گروپی ئەنسارئەبوبەکر ئەلسەدیق بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

دوای تەقینەوەکە، ئۆتۆمبێلە فریاگوزاریەکان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و بریندارەکانیان بۆ سنووری سوریا و دوای ئەوەش بە هەلیکۆپتەر بۆ تورکیا گواستووەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .