پێشڕەوی تاڵیبان لە باکوری پارێزگای پەنجشیر + ڤیدیۆ

هه‌ینی 3 ئه‌یلول 21 - 21:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=3796

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەرەڕای هەواڵەکانی کۆنترۆلکردنی پەنجشیر لەلایەن تاڵیبانەوە، پێکدادان لەو پارێزگایە بەردەوامە.

هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لەگەڵ ڕەتکردنەوەی کەوتنی پەنجشیر، لە ناردنی هێز بۆ شارۆچکەی پەریان و میحوەری خاواک هەواڵیان داوەتەوە.

لەگەڵ پاشەکشەی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە میحوەرەکانی باکور، شارۆچکەی پەریان کەوتوەتە دەست تاڵیبانەوە و لە میحوەرەکانی دیکەش شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

تێبینی: ڕەنگی سپی = تاڵیبان – ڕەنگی سوور = یەکینە جەماوەرییەکان – ڕەنگی پرتەقاڵی = ناوچەکانی شەڕ

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .