ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە کەمپی الهول لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا

یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئازار 2021 - 22:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=376

هەواڵە تایبەتەکان: هێزە ئەمنییەکانی یەپەگە (ئاسایش)، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە کەمپی “الهول” لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست پێکردەوە.

هەواڵە تایبەتەکان: هێزە ئەمنییەکانی یەپەگە (ئاسایش)، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە کەمپی “الهول” لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست پێکردەوە.

هێزەکانی ئاسایش بە یاوەری هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە دەوروبەری کەمپی “الهول” جێگیر بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند: نزیکەی ٦ هەزار کەس لە هێزەکانی ئاسایش بە یاوەری هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە جموجۆڵەکانی داعش و بەرقەرارکردنی ئاسایش، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناو کەمپی “الهول” دەست پێکردووە.

ئۆپەراسیۆنی ئەم هێزانە لەکاتێکدایە کە تیرۆر و ئاژاوە و نائەمنی لەم کەمپە بەشێوەی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە، بە جۆرێک لە ماوەی یەک مانگی رابردوو ١٥ کەس لەلایەن داعشەوە لەو کەمپە کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *