دوایین هەواڵەکان لە پەنجشیری ئەفغانستان؛ ١ی ئەیلولی ٢٠٢١

چوار شه‌ممه‌ 1 ئه‌یلول 21 - 17:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=3737

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بە شێوەیەکی ناوبەناو لە پارێزگای پەنجشیر بەردەوامە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی پارێزگای پەنجشیر، لە ڕۆژی رابردووەوە چەکدارانی تاڵیبان لە ناوچەی پریان لە باکور و شارۆچکەی کوێستان لە باشوری پەنجشیر هەوڵی دزەکردنیان داوە، کە هەوڵەکانیان دوای بەرگری هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بێ ئەنجام بووە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێکی باوەڕپێکراو سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی هەردوولا لەبەر دەستدا نیە و هێڵەکانی ناکۆکیش نەگۆڕاوە.
شەڕ و پێکدادانەکان هەروەها لە دەوروبەری شارۆچکەی ئەندراب و دێهـ سەلاح لە میحوەری بەغلان بەردەوامە و هێرشی یەکینە جەماوەرییەکان بۆ سەر شاری خوست تێکشکاوە.
وردەکاری تازە لە دانوستانەکانی نێوان هەردوولا بڵاونەکراوەتەوە و ڕێککەوتنەکەی تاڵیبان لەگەڵ ئەحمەد مەسعود و پێدانی پشک لە حکومەتی داهاتوو بۆ ناوبراو، دوورە لە راستییەوە.

لەڕۆژانی داهاتوودا تاڵیبان بە لەبەرچاوگرتنی بەشداری کەسایەتییە سیاسییەکانی وەک حامد کارزای و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا و حیکمەتیار چوارچێوەی حکومەتی داهاتووی ئەفغانستان ڕوون دەکاتەوە، و بەشداری ئەحمەد مەسعود هێشتا ڕوون نییە. بە پێی بارودۆخی ئێستا، ڕێککەوتنی ئەحمەد مەسعود لەگەڵ تاڵیبان ئەستەم دیارە و مەیدانی جەنگ پێشهاتەکانی داهاتووی پەنجشیر دیاری دەکات. بە مانایەکی باشتر کاتێک یەکێک لە لایەنەکان لە پێگەیەکی لاوازیدا بێت، ئەگەری ڕێکەوتن زیاتر دەبێت.

تێبینی:
ڕەنگی سپی = تاڵیبان
ڕەنگی سوور = یەکینە جەماوەرییەکان
ڕەنگی پرتەقاڵی = ناوچەی ناکۆکی یان نادیار

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام