چەکی ئیمارات چۆن ئابووری یەمەن وێران دەکات؟

پێنج شه‌ممه‌ 26 ئاب 21 - 00:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=3559

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: عەمبارکردنی کەلوپەلی سەربازی و کیمیایی ئیمارات لە بەندەری ئەلمەخا بووەتە هۆی تێکدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن.

دوای داگیرکردنی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن لەلایەن ئیماراتەوە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە، چەندین جۆر کەلوپەلی سەربازی و تەقەمەنی و.. لە بنکەکانی ئیمارات و چەکدارانی سەر بەو وڵاتە جێگیر کراون. لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئەو بنکانە، ئیمارات کۆگاکانی چەکی بۆ بەندەری ئەلمەخا و ناوچە مەدەنییەکان گواستووەتەوە، و هێزە بەکرێگیراوەکان بە فەرمانی ئیمارات ڕەتدەکەنەوە هاوکاری ئەنجومەنی سزاکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پشکنینی بەندەری ئەلمەخا بکەن.

دوای بانگەشەکانی هێزەکانی ئیمارات و تارق ساڵح لە خراپبوونی بارودۆخی ئابووری ناوچەکە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە و زەمینە خۆش کردن بۆ هاوکارییە مرۆییەکان سەردانی ناوچەی ئەلمەخا-یان کرد.
شاندەکە ڕایگەیاند، مەبەست لە سەردانی بەندەری مێژووی ئەلمەخا بۆ زامنکردنی ئەمنیەت و پشتڕاست بوونەوە لە نەبوونی چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانی ئیمارات لەو ناوچەیە، بۆ گەیاندنی هاوکاریە مرۆییەکان کارێکی پێویست بوو.

“عومەر عەلی ئەلشازلی” قائیمقامی ئیدارەی ئەلمەخا لە پارێزگای تەعز ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتننامەی ستۆکهۆڵم ڕەزامەندی لەسەر گۆڕینی شوێن و ڕادەستکردنی سێ بەندەری ئەلحودەیدە بۆ هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن کراوە، ئەمەش ئەو بابەتەیە کە سوپا و یەکینە جەماوەرییەکان تا ئێستا ئەنجامیان داوە.
ئەلشازلی، ئەوەشی خستەڕوو کە هاوکاری نەکردنی ئیمارات و بەکرێگیراوەکانی لەگەڵ شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ڕاستییە ئاشکرا دەکات کە ئەوان کۆگاکانی بەندەری ئەلمەخا-یان کردووەتەوە شوێنێک بۆ عەمبارکردن و کۆکردنەوەی چەک و ماددە کیمیاییەکان و ئەم بابەتەش کاریگەری خراپی لەسەر ئاڵۆگۆڕ و جموجۆڵە بازرگانییەکانی خەڵک، لەم بەندەرە دروست کردووە.

ئەلشازلی هەروەها داوا لە بازرگانانی یەمەنی لەسەرانسەری یەمەندا کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕینی بەندەری ئەلمەخا بۆ کۆگایەکی چەک و ماددە کیمیاییەکان؛ چونکە وڵاتانی داگیرکەر بەدوای زیانگەیاندن بە یەمەنن و پابەند نین بە ڕێککەوتننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکان کە گۆڕینی بەندەرەکان بۆ سەربازگە بە تاوان دەزانێت.

شایانی باسە کە بەپێی ڕێکەوتننامەی ستۆکهۆڵم پێویستە کۆنتڕۆڵی بەندەرەکان لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن ڕادەستی هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یەمەن بکرێت و ڕێگری نەکرێت لە گەیشتنی ماددە خۆراکی و بازرگانییەکان بۆ بەندەرەکانی یەمەن. بەڵام هاوپەیمانی سعودیە لەگەڵ پشکنینی ئەو کەشتیانە لە دەریا و سەرەڕای هەبوونی مۆڵەت لەلایەن ئەو کەشتیانەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەردەوام ڕێگری لە گەیشتنی کەشتیەکانی سووتەمەنی و یارمەتیە مرۆییەکان بۆ بەندەری ئەلحودەیدە دەکات.

▪️ ڕاپۆرت: زیاد ئەلحەسەنی پەیامنێری کەناڵی ئەلعالام و هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام لە ڕۆژئاوای یەمەن

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .