ووتەبێژی ئەنساروڵڵا: مافی بەرەنگاربوونەوەی سەربازانی بەریتانیمان هەیە!

یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئاب 21 - 13:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=3470

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: محەمەد عەبدولسەلام، وتەبێژ و سەرۆکی دانوستانکاری ئەنساروڵڵا، لەبارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی یەمەن چاوپێکەوتنی لەگەڵ ماڵپەڕی “الخنادق” ئەنجامدا.

عەبدولسەلام لەم چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند:
«بوونی هێزەکانی بەریتانیا لە “المهره” بابەتێکی نوێ نییە و بوونی هێزە بیانیەکانیش جێگای قبوڵ نیە. بۆیە ئێمە پێمان وایە هەر هێزێکی سەربازی کە خاکەکەمانی داگیر بکات، کۆماری یەمەن مافی بەرەنگاربوونەوەی هەیە.

ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا و یەکینە جەماوەرییەکان لە شاری مارب بە شێوەیەکی فراوان بەردەوامە. شەڕ و پێکدادان لە مارب و بەرەکانی تر نەوەستاوە و بۆردومانە ئاسمانییەکانیش هەموو ڕۆژێک بەردەوامە.
ژماریەکی زۆر لە ئیدارەکانی مارب ئازادکراون و ڕووبەری ئەو ناوچانەش گەورەترە لەو دوو وڵاتی کەنداو.

لایەنی سعودی چارەسەری سیاسی یان مرۆڤ دۆستانەی ناوێت. ئەوان رێکنەکەوتن و بەردەوامی قەیرانیان دەوێت و پێشنیارەکانیان نالۆژیکی و ناواقعییانەیە.
دانوستانەکان بە نێوەندگیری عومان لە ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا و پەیامەکان، چ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی یان لایەنی سعودی یان هەر لایەنێکی تر بەردەوامە.
ئێمە پێمان وایە ئەگەر سعودیەکان و ئەمریکییەکان بەدوای چارەسەرێکی ڕاستەقینە بگەڕێن، دەستپێشخەرییەکەی مأرب-یان قبوڵ دەکرد، بەڵام ئەوان جدی نین.
ئێمە لەو بڕوایەدان کە نزیکبوونەوەی سعودیە لە عومان ناتوانێت کاریگەری لەسەر ڕۆڵی مێژوویی و ستراتیژی عومان هەبێت.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام