هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر هێرشەکەی سەر کەشتی ئیسرائیلی

دوو شه‌ممه‌ 2 ئاب 21 - 16:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=3038

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هێرشەکەی سەر کەشتی ئیسرائیلی لە دەریای عومان شەرمەزار کرد و ئێرانی بە بکەری ئەو هێرشە ناو برد.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا کە ئێوارەی ١ی تەموز بڵاوکراوەتەوە هاتووە: “ئێمە پشتیوانی لە هاوبەش و هاوپەیمانانمان دەکەین لە بەتوندی ئیدانەکردنی هێرشکردنە سەر کەشتی ئیسرائیلی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە باکوری دەریای عەرەبدا. بە پێی بەدواداچوونەکان و زانیارییە بەردەستانەکان، دڵنیاین کە ئێران بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئینتحاری ئەو هێرشەی ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس.
ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانمان کار دەکەین بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی داهاتوو و لەگەڵ حکومەتەکانی ناوچەکە و فرە ناوچەیی سەبارەت بە وەڵامی گونجاو ڕاوێژ دەکەین.”

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەروەها لەمبارەیەوە ووتی، ئێران بەرپرسە لە هێرشێکی بە مەبەست و ئامانجدار بۆ سەر کەشتی ئیسرائیلی لە دەریای عومان! بەریتانیا لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی کار دەکات بۆ وەڵامێکی هەماهەنگ بۆ ئەم هێرشە ناپەسەندە.

ئەم هەڵوێست و تۆمەتانە لەکاتێکدایە کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، هێرشەکانی سەر کەشتیە بازرگانیەکانی ئێران و رژێمی زایۆنیستی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان ڕووی لە زیادبوون کردووە. هەرچەندە بەرپرسانی ئێران و رژێمی زایۆنیستی دانیان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و وەڵامدانەوە دا نەناوە، بەڵام میدیاکان، شرۆڤەکاران و سەرچاوەکانی نزیک لە دەزگا ئەمنییەکان پێیان وایە کە ئەم کارانە لە چوارچێوەی شەڕێکی نهێنی لەنێوان هەردوولادا بەڕێوەدەچێت.

پێدەچێت ئاراستەکردنی تۆمەت و دەرکردنی ئەم بەیاننامانە بۆ مەبەستی سەرکووتکردنی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، و کردەوەیەکی سنووردارە بەرامبەر بە کەشتییە بازرگانییەکانی ئێران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .