خۆڕاگری عێراق: ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی جیدی نییە و ڕەنگە شەڕ ڕوو بدات

یه‌ك شه‌ممه‌ 1 ئاب 21 - 21:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=3009

سەرچاوەیەک لە بەشی هەماهەنگی نێوان گرووپەکانی خۆڕاگری لە عێراق وتی کە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی دژ بە ئەمریکا لە ئارادایە، لە بەر ئەوەی کە ئەو وڵاتە لە کشانەوەی هێزەکانی جیدی نییە.

گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە لە ئەگەری مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، هێرشەکانیان دەست پێدەکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە بەشی هەماهەنگی نێوان گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق ڕایگەیاندووە کە لە هەر کاتێکدا ئەگەری شەڕی دژ بە ئەمریکا لە ئارادایە، لە بەر ئەوەی کە واشنتن لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق جیدی نییە.

ڕاشیگەیاندووە کە گرووپەکانی خۆڕاگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئامادەن و کاتی دەستپێکردن و تەواوکردنی ئەو شەڕەش لای خۆڕاگرییەوە دیاری دەکرێت، لە بەر ئەوەی کە ئەمریکا دەیەوێت ڕواڵەتی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق بگۆڕێت و بە درۆ باس لە کشانەوەیان دەکات.

سەعد سەعدی لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی کەتائیبی حیزبووڵا لەمبارەیەوە هەروەها ڕایگەیاند کە کردەوە سەربازییەکان لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام دەبێت.

ناوبراو وتی کە هیچ ئاگربەستێک لە گەڵ ئەمریکا بوونی نییە و ئەوانەی باس لە ئاگربەست دەکەن هەڵەیان کردووە.

سەعدی وتی کە گرووپەکانی خۆڕاگری ئەنجامی وتوویژی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن بە فەرمی ناناسن، لە بەر ئەوەی کە درۆ و فریودان بووە.

سەرکردەکەی کەتائیبی حیزبووڵا وتی: گرووپەکانی خۆڕاگری لە عێراق درێژە بە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارانی ئەمریکی و بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بە هەر ئامراز و ڕێگایەکی سەربازی و ناسەربازی دەدەن.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .