کوژرانی سێ سەربازی ئەرمینیا لەسەر سنووری کەلبەجەر

هه‌ینی 30 ته‌مموز 21 - 14:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=2921

زۆربەی پێکدادانەکان لە نزیک شاری ڤاردانس لە پارێزگای گیغارکونیک ـی ئەرمینیا و نزیک سنووری پارێزگای کەلبەجەر ـی ئازەربایجان ڕوویداوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەهۆی پێکدادانی سنووری نێوان سوپای ئازەربایجان و هێزەکانی ئەرمینیا لە سنووری پارێزگای گیغارکونیک و کەلبەجەر، سێ سەربازی ئەرمەنی کوژران.

سەرچاوە ئەرمەنی و ئازەرییەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی تەمووز، هەواڵی پێکدادانێکی توندی سەر سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتەیان بڵاوکردەوە. دوو وڵاتی دراوسێ یەکتر بە هۆکاری زیادبوونی بارگرژییەکان تۆمەتبار دەکەن. ئەم شەڕ بۆ پێنجەمین ڕۆژە کە بەردەوامە.

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا ڕایگەیاند، بە هۆی ئەو گرژییانەی سەر سنوور، سێ سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون و چواری دیکەش بریندار بوون. ئەرمینیا، سوپای ئازەربایجان بە بەزاندنی سنوور و داگیرکردنی دوو خاڵ لە پارێزگای گیغارکونیکی ئەرمینیا تۆمەتبار دەکات.

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی تەمووز بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەرمینیا بە بەکارهێنانی تانک و هاوەن تەقەیان بۆ سەر پێگەکانی ئازەربایجان کردووە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان، بەهۆی تەقەی ئەرمەنییەکان دوو سەرباز ئازەربایجان برینداربوون.

سەرچاوە مەیدانییە سەربەخۆکان، بەکارهێنانی گوللەی زیرەکی تۆپخانەیی و فڕۆکەی بێفرۆکەوانی “بەیرەقدار”ی تورکی لەلایەن ئازەربایجانەوە لەم پێکدادانەدا پشتڕاستکردووەتەوە.

زۆربەی پێکدادانەکان لە نزیک شاری ڤاردانس لە پارێزگای گیغارکونیک ـی ئەرمینیا و نزیک سنووری پارێزگای کەلبەجەر ـی ئازەربایجان ڕوویداوە.

شایانی باسە، کە لە ماوەی دوو ساڵی کۆتایی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، دانیشتوە ئازەرییەکەی لە ساڵی ١٩٨٨دا بەهۆی پاکتاوی نەژادی لەلایەن کۆماری ئەرمینیای سۆڤیەتەوە بەرەو کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەتیەوە دەرکراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .