ڤیدیۆ: «پاوە»، نوێترین مووشەکی کرۆزی ئێران
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسداران کارپێکردنی نوێترین مووشەکی کروزی ئێرانی بە ناوی «پاوە» ڕاگەیاند و وتی: نوێترین مووشەکی کروزی ئێرانی بە ناوی پاوە بە مەودای ١٦٥٠ کیلۆمەتر چووەتە ناو ڕیزی مووشەکەکانی ئێمەوە.
لیوا حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسداران وتی کە ئەگەر بەهێز نەبین، دوژمن شەڕەکە دێنێتە ناوخۆی ئێرانەوە و دەبێت ئاگادار بین تا بتوانین ئاسایش و سەقامگیری وڵاتی ئازیزمان دابین بکەین.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە خێرایی مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران زیاترە لە ماخ ١٢ بۆ ١٣ ماخە، سەبارەت بە کاتی پەردەلادان لەسەر مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران وتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مووشەکی هایپەرسۆنیکی بەرگەهەوا بەجێدەهێڵێت، ئێمە بەدوای ئەوەدا دەگەڕێین کە چۆن پەردەی لەسەر لابدەین. گرنگ نییە ئەمریکییەکان باوەڕی پێ بکەن؛ ڕۆژی ڕووداوەکە دیار دەبێت.
فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ئێستا دەتوانین کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا لە دووری ٢ هەزار کیلۆمەتردا بکەینە ئامانج. بێگومان لەبەر ڕێزگرتن لە ئەوروپییەکان ئەم سنوورە دوورییەمان بە ٢ هەزار کیلۆمەتر هێشتووەتەوە و هیوادارین ئەوروپییەکان ڕێز لە خۆیان بگرن.
لێدوانەکان