بە درۆن هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

سێ شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 21 - 00:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=2297

ئەم هێرشە سێیەمین هێرشی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بۆ سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوەیە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ڤیکتۆریا لە تەنیشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی کرایە ئامانجی چەند درۆنێکی بۆمبڕێژکراو.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەم هێرشە بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئینتحاری Fix wing ئەنجام دراوە و سیستەمی بەرگری AN/TWQ-1 و C_RAM لە ناسینەوە و تێکشکاندنیان سەرکەوتوو نەبووە.

تا ئەم ساتە هیچ زانیارییەک لە زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەم هێرشە لە بەردەستدا نییە.

ئەم هێرشە سێیەمین هێرشی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بۆ سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .