دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی نایجیریا؛ ١٧ی ٦ی ٢٠٢١ + وێنە

پێنج شه‌ممه‌ 17 حوزه‌یران 21 - 09:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=2256

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپی تیرۆریستی بۆکۆحەرام بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک کوژرانی “ئەبوبەکر شکائو” سەرکردەی پێشووی ئەو گروپەی پشتڕاست و جەخت لە بەردەوامی ڕێبازەکەی کردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپی تیرۆریستی بۆکۆحەرام بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک کوژرانی “ئەبوبەکر شکائو” سەرکردەی پێشووی ئەو گروپەی پشتڕاست و جەخت لە بەردەوامی ڕێبازەکەی کردەوە.

بۆکۆحەرام لەم بەیاننامەیەدا کە لە ڕێگای ڤیدیۆیەک و لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی “باکور ساخالابا” خوێندرایەوە، کوژرانی ئەبوبەکر شکائوی پشتڕاست کردەوە و جەخت لەسەر بەردەوامی ڕێبازی ئەو گروپە لە نایجیریا و ئەفریقا کردەوە.

لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە، ئەبوبەکر شکائو لەکاتی هێرشێکی داعش بۆ سەر حەشارگەکەی لەدارستانی سامبیسا ڕەتیکردەوە خۆی ڕادەست بکات و دواجار خۆی تەقاندەوە.

هەروەها داعش لە ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای نایجیریا لە گوندی کاتافیلا لە دەوروبەری باما ـی ویلایەتی بۆرنۆ، کە لە ئەنجام دا ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە کوژران و ژمارەیەک برینداربوون. داعش دوای ئەم هێرشەی دەستی بەسەر چەکی سوپادا گرت و ئاگر لەو شوێنە بەردا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .