هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر ماڵێک لە باکووری شاری مارب لە یەمەن

پێنج شه‌ممه‌ 1 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 17:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=20124

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ماڵێک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مارب، ٨ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان بەرەبەیانی ٣٠ی تشرینی دووەم، لە ڕوودانی تەقینەوەیەک لە ناوچەی ئەلحودەیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم شارە هەواڵیان دایەوە. هەندێک سەرچاوەی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە هۆکاری ئەم تەقینەوەیان هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ئەمریکا لە دژی کۆبوونەوەیەکی ئەندامانی ئەلقاعیدە لە ماڵی یەکێک لە لایەنگرانی حیزبی ئیسڵاح بە ناوی حەمود ئەلدەویل زانیوە.

ئەم هێرشە ئاسمانییە بووەتە هۆی کوژراو و برینداربوونی هەشت کەس کە بەشێکیان خەڵکی سڤیل بوون و ئاگر لە چەندین خانووی نیشتەجێبوون لەو ناوچەیە کەوتەوە.

دوای پێشڕەوی خێرای ئەنساروڵڵا لە بەرەکانی ناوەڕاستی یەمەن، هاوپەیمانی سعوودیە بە نێوەندگیری فەرماندە سەربازییەکانی حیزبی ئیسڵاح، ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدەیان بۆ بەرەکانی مارب گواستەوە. ئەم کەسانە لە شەڕەکانی جەبەل هیلان، جەبەل ئەلمخدرە، بنکەی کۆفێل، بەرزاییەکانی ئەلبەلەق و… بەرگری توندیان لە دژی هێرشەکانی ئەنساروڵڵا نیشان دا، بەڵام دواجار شکستیان هێنا و بۆ بەرەکانی تر لە ئەلبەیزا گواسترانەوە. لەگەڵ ئازادکردنی ناوچەکانی باکووری پارێزگای ئەلبەیزا لەلایەن ئەنساروڵڵاوە، ئەندامانی ئەلقاعیدە بۆ شاری مارب گەڕانەوە و لەم شارە نیشتەجێ بوون. بەڵام گرژییەکانی ئەم دواییەی حیزبی ئیسڵاح و هێزەکانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن بووەتە هۆی ئاشکرابوونی ناسنامەی بەشێک لە ئەندامانی ئەلقاعیدە و زیادبوونی هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لەو ناوچانە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *