پێشهاتەکانی عێراق، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=20050

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی لیوای سی و بەشی هەواڵگریی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کرد.

١- بەغدا:
– لە ٢٠ی ئەم مانگە محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، داوای لە لایەنی عێراقی کردووە سنوورەکانی کۆنترۆڵ بکات و گروپە چەکدارە کوردییەکان چەک داماڵن.

٢- کەرکوک:
لە ٢١ی ئەم مانگە، بەرپرسانی ئەمنی عێراق ڕایانگەیاند کە سوپای ئەم وڵاتە چوار حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای کەرکوک خاپوور کردووە.

٣- سەلاحەددین:
لە ٢٢ی ئەم مانگە، بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق، هەلیکۆپتەرێکی سەربازی هێزی ئاسمانی عێراق لە نزیک بنکەی جالسییە لە سامەڕا بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کەوتە خوارەوە. دوابەدوای ئەم ڕووداوە دوو ئەفسەری هێزی ئاسمانی بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

٤- ئەنبار:
لە ٢٧ی ئەم مانگە، هێزەکانی لیوای ٣٠ و بەشی هەواڵگری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی جەماوەری، ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کرد.

٥- لە ٢٣ی ئەم مانگە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانێکدا بۆ کوەیت، لەگەڵ مەشعەل ئەحمەد ئەلجابر ئەلسباح، جێنشینی کوێت کۆبووەوە.

٦- لە ٢٣ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتیی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە، محەمەد شیاع سودانی، تاوتوێی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران و تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری عێراقیان کرد و چوار بڕیاری نوێ بۆ جێگیرکردنی هێزی عێراقی لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا دەرکرد.

٧- بەپێی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکانی تورکیا و ئێران پێکدەهێنرێت.

٨- لە ٢٤ی ئەم مانگە، دادگای تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر تیرۆریستێکی داعشدا سەپاند کە دەستی هەبووە لە هێرشەکانی دژ بە هێزە ئەمنییەکان و تەقاندنی عەمودەکانی کارەبا.

٩- لە ٢٥ی ئەم مانگە، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سێ سەربازی سوپای ئەم وڵاتەی لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەم سێ سەربازە لە شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ گرووپە کوردییەکان لە باکووری عێراق کوژراون.

١٠- لە ٢٦ی ئەم مانگە، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی چوار سەربازی دیکەی سوپای ئەم وڵاتەی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند. بەپێی زانیاریەکان لە شەڕی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکەدا سێ سەربازی تورکیا کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. هەروەها سەربازێکی دیکەش بەهۆی هەورەبروسکە گیانی لەدەست داوە.

١١- لە ٢٧ی ئەم مانگە، چەند بارهەڵگرێکی سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکی لە سنووری کوردستانی عێراقەوە و لە ڕێگەی دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە هاتنە ناو بنکەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەی سووریا.

١٢- لە ٢٧ی ئەم مانگە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە بەغدا ئامادەیە هاوکاری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز بکات.

١٣- لە ٢٨ی ئەم مانگە، کوژرانی سەربازێکی سوپای تورکیا ڕاگەیەندرا. بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەم سەربازە لە شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ گرووپە کوردییەکان لە باکووری عێراق بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی پزیشکی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

١٤- لە ٢٩ی ئەم مانگە، موحەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانێکدا گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *