شەباب ئەلموجاهدین هێرشی کردە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی سۆماڵ

دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=20011

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی تیرۆریستی شەباب ئەلموجاهدین هێرشیان کردە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی سۆماڵ لە مۆگادیشۆ.

شەباب ئەلموجاهدین لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر کۆشکی سەرۆکایەتی سۆماڵ لە مۆگادیشۆ، شوێنی نیشتەجێبوونی حەسەن شێخ مەحمود، سەرۆکی ئەم وڵاتەی بە چەندین گوللەی ئارپیجی کردە ئامانج و زیانێکی زۆری بەو شوێنە گەیاند.

سەرچاوە هەواڵییەکانی شەباب ئەلموجاهدین هەواڵی هەڵاتنی حەسەن شێخ مەحمود، سەرۆکی حکومەتی سۆماڵیان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری سۆماڵەوە بۆ شوێنێکی ئەمن بڵاوکردەوە. بەپێی هەواڵی میدیا ڕۆژئاواییەکان، سەرۆکی سۆماڵ بە ڕێوشوێنی ئەمنی زۆردا بۆ فڕۆکەخانەی مۆگادیشۆ گواستراوەتەوە.

بەپێی بەیاننامەی شەباب ئەلموجاهدین، ئەم گرووپە هەوڵەکانی هێزە تایبەتەکانی سۆماڵ بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر کۆشکی سەرۆکایەتی پووچەڵ کردووەتەوە. چەند کاتژمێرێک پێکدادان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار و دەوروبەری بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە هێزە تایبەتەکانی سۆماڵ و تا ئێستاش پێکدادانەکانی ناو کۆشکەکە بەردەوامن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *