چەندین هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ژێرخانی داگیرکەران؛ لە ڕاگرتنی هەموو شەمەندەفەرەکانەوە تا بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانی ٥٠٠٠ زایۆنی

دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2022 - 11:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=19990

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشی سایبەری بۆ سەر هێڵی ئاسنی ڕژێمی زایۆنیستی هەموو شەمەندەفەرەکانی ڕاگرت، ئەمە تەنیا یەکێکە لە دەیان هێرشی سایبەری بۆ سەر ژێرخانی داگیرکەران.

بەپێی زانیاریەکان هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر سێرڤەری کۆنترۆڵی ناوەندی شەمەندەفەرەکان زیانێکی زۆریان بە ژێرخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گەیاندووە و بووەتە هۆی ڕاگرتنی جووڵەی شەمەندەفەرەکان لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەندین هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ژێرخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجام دراوە.

ڕژێمی زایۆنیستی ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە تۆمەتبار کردووە. بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتانە، سەرچاوە ئەمنی و میدیاییەکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن کە هێرشە ئەلیکترۆنییەکە لە ئێرانەوە بووە.

میدیاکانی عیبری بڵاویانکردەوە، گروپێکی هاککەر بە ناوی “Block Magic” توانیویانە بە شکاندنی ژمارەیەک ماڵپەڕی ئیسرائیلی و لەناوبردنی داتابەیسەکانیان زانیاری نزیکەی پێنج هەزار ئیسرائیلی هاک بکەن.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، هاککەرەکان چەندین زانیاری لەسەر ئیسرائیلییەکان و بەڵگەنامەکانی ناسنامەیان بڵاوکردووەتەوە، بێنی گانتز وەزیری بەرگری و دەیڤید بارنیا، سەرۆکی مۆساد لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە کراونەتە ئامانج.

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە ماڵپەڕەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەم دواییەدا بەردەوام هاک دەکرێن، پەرەسەندنی ئەم هێرشانە بۆتە قەیرانێکی گەورە بۆ رژێمی داگیرکەری زایۆنیستی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *