سێ سەربازی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2022 - 12:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=19943

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە سێ سەربازی دیکەی ئەم وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە باکووری عێراق کوژراون.

ڕۆژی رابردوو ١٥ی تشرینی دووەم، وەزارەتی بەرگری تورکیا دانی بەوەدانا کە سێ سەربازی دیکەی ئەم وڵاتە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە ناوچەکانی هەرێمی كوردستانی عێراق کوژراون. بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەم سێ سەربازە لە کاتی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ گروپە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان کوژراون.

بەم شێوەیە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە کە لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکردووە، بۆ ٦٣ کەس بەرزبوویەوە.

لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ئەمساڵیشدا وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سێ سەربازی ئەم وڵاتەی لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *