شەهید بوونی ڕاوێژکارێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا

چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 22 - 14:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=19851

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە نزیک دیمەشق، عەقید داود جەعفەری، یەکێک لە ئەفسەرە باڵاکانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شەهید بوو.

ڕۆژی رابردوو ٢٢ی تشرینی دووەم، بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند؛

“پاسداری ڕەشیدی ئیسلام، عەقید داود جەعفەری، یەکێک لە ڕاوێژکارانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سووریا، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە نزیک دیمەشق لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە شەهید کرا”.

لەم ڕاگەیاندنەدا بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی بێ گومان وەڵامی ئەم تاوانە وەردەگرێتەوە، هاتووە:

پیرۆزبایی و سەرەخۆشی شەهید بوونی ئەم ئەفسەرە باوەڕدار، دڵسۆز و فیداکارە لە خانەوادەکەی و فەرماندەکان و کارمەندانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران و هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی دەکەین.

جێی ئاماژەیە تائێستا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە شێواز و شوێنی شەهیدبوونی ناوبراو بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە جەعفەری لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە دوای دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی بە ئامانج کرابێت، و ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران، لەسەر تێوەگلانی ئیسرائیل لە شەهیدکردنی جەعفەری ئەم ئەگەرە بەهێزتر دەکات.

وێنەیەکی شەهید “داود جەعفەری” لە دیداری ئەو هێزانەی سوپای پاسداران کە هێزەکانی ئەمریکایان دەستبەسەر کردبوو لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام