بە تێڕوانینی بن سەلمان، چاکسازی بریتییە لە بڵاوبوونەوەی بەد ڕەوشتی و بێ ئەخلاقی لە خاکی وەحیدا + ڤیدیۆ

سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 13:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=19773

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەهد غوفەیلی، چالاکوان و لێکۆڵەری سعودی، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپێک ڕەخنەی لە بڵاوبوونەوەی بەد ڕەوشتی و بێ ئەخلاقی لە سعودیە لە ژێر ئاڵای چاکسازییەکانی بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە گرت.

ئەمە یەکەمجار نییە کە چالاکوانان و خەڵکی سعودیە ڕەخنە لە بڵاوبوونەوەی بەد ڕەوشتی لە سعودیە لە سەردەمی سەرۆکایەتی بن سەلمان دەگرن.

ئاهەنگی ڕیاز و هالۆوین لە سعودیە هاوکات لەگەڵ ڕێگەدان بە خواردنەوەی خواردنەوە کحولیەکان و کۆنسێرتەکانی ڕۆژئاوا لەم وڵاتەدا کۆمەڵگەی عەرەبستانی سعوودی تووڕە کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارهێنەرانی سعودیە بە بەراوردکردنی بەناو ڕێوشوێنە چاکسازییەکانی بن سەلمان لەگەڵ بەڕێوەچوونی مۆندیال لە قەتەر و قبوڵنەکردنی زۆرێک لە داواکارییە دژە ئیسلامییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ بڵاوبوونەوەی بەد ڕەوشتی لە دۆحە، ڕەخنە لە سیاسەتی شازادەی جێنشینی سعودیە دەگرن.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ مانگی ڕابردوو بڵاویكردەوە، سعوودیە بەنیازە ڕێگە بە هاوینەهەواری كەنار دەریایەک بدات لە پرۆژە گەورەكەیدا بەناوی نیۆم بۆ پێشكەشكردنی خواردنەوە كحولییەكان.
ڕۆژنامە ئەمریكییەكە بە ئاماژەدان بەو بەڵگەنامانەی كە وتوویەتی مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ مانگی یەكی ساڵی ڕابردوو، رایگەیاندووە كە بڕیارە ساڵی داهاتوو هاوینەهەواری كەنار دەریا لە دوورگەی ساندالا لە چوارچێوەی پڕۆژەی “NEOM” لە دەریای سوور بكرێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *