پێشهاتەکانی یەمەن، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 22 - 09:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=19705

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا مووشەکێکی زەوی بە دەریای لە سەنعا بەرەو ئاوەکانی دەریای سوور هەڵدا و تاقیکردەوە.

١- شەبوە:
لە ١٧ی ئەم مانگەدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری سوپای تیرۆریستی ئەمریکا پێگەکانی گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدەی لە دەوروبەری وادی خورە لە ئیدارەی مرخە ئەلسۆفلا بۆردومان کرد. تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.
هەوڵی هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو (پێدەچێت ئەنساروڵڵا) لە شاری عەتەق شکستی هێنا.

٢- ئەبین:
لە ١٧ی ئەم مانگە، سەرچاوە خۆجێییەکان لە ئیدارەی لۆدەر، نیازی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە بنکەی عەکەد لە شارۆچکەی لۆدەر ڕاگەیاند. لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی سعوودیە لە عەکەد، ئەم بنکەیە لە ژێر دەسەڵاتی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە دەبێت.

٣- مارب:
لە ١٥ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی ڕمیلە بۆ تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی حیزبی ئیسڵاح تەقیەوە. تا ئێستا ناوی ئەم کەسە رانەگەیێنراوە کە لە هێرشەکە ڕزگاری بووە.

٤- عەدەن:
دوابەدوای فڕینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو (پێدەچێت ئەنساروڵڵا) بەسەر بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانی سعوودیە و هێزەکانی سەر بەو هاوپەیمانییە لە عەدەن، هەموو هێزەکانی ئەم هاوپەیمانییە خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. هەوڵی ئەو هێزانە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە شکستی هێنا و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دوای چەند کاتژمێرێک بەرەو شوێنێکی نادیار ڕۆیشت.

٥- حودەیدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا لەم پارێزگایە ١٥٦ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
لە ١٦ی ئەم مانگە سەرەڕای پشکنینی کەشتی ئەلسەفای هەڵگری سووتەمەنی لە جیبۆتی و وەرگرتنی مۆڵەتی چوونە ژوورەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەلایەن هاوپەیمانی سعوودیەوە دەستی بەسەردا گیرا.

٦- لە ١٥ی ئەم مانگە یەکێتی ئەوروپا تەرخانکردنی بڕی ٣٥ ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانی لە کەمی خۆراک لە یەمەن ڕاگەیاند. بڕیارە ئەم بڕە پارەیە بەسەر گروپە لاوازەکانی هەموو ناوچەکانی یەمەندا بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵاشەوە دابەش بکرێت.

٧- عەمید عەبدۆ مەجلی، وتەبێژی سوپای حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن، تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئەنساروڵڵا لە دەریای سوور راگەیاند. ناوبراو لە ڕوونکردنەوەی ئەم هەواڵەدا وتی: حوسییەکان (ئەنساروڵڵا) ئێوارەی (١٨ی تشرینی دووەم) لە سەنعا بەرەو ئاوەکانی دەریای سووری ڕۆژئاوای حودەیدە مووشەکێکی دژە کەشتییان هەڵداوە و تاقیکردۆتەوە. ئەم تاقیکردنەوە مووشەکییە بەڵگەیەکی دیکەیە لەسەر پشتیوانیی سوپای پاسدارانی ئێران لە حوسییەکان و تێوەگلانی ئەوان لە یەمەن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە کاتی نمایشی “وعد الآخرة”دا، سوپای یەمەن پەردە لەسەر بەشێک لە چەکەکانی هێزی دەریایی لادا وەک مووشەکی ناخۆیی و پەرەپێدراو و دروستکراوی ڕووسیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام