هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر حومس لە سووریا

یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=19527

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی بنکەی ئاسمانی شەعیرات لە پارێزگای حومسی سووریا کرد و بەهۆیەوە دوو سەربازی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە سەربازییەکەی سووریا، نزیکەی کاتژمێر ١٨:٢٣ ئەمشەو یەکشەممە، ڕژێمی زایۆنیستی بە ژمارەیەک مووشەک لە تەرابلوس – ئەلهرمێل لە باکووری لوبنان فڕۆکەخانەی سەربازی شەعیراتی لە پارێزگای حومسی سووریا کردۆتە ئامانج. سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا بەرپەرچی ژمارەیەک لەو مووشەکانەی داوە. ئەم هێرشە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا و برینداربوونی سێی دیکە و زیانی ماددی بەر شوێنەکە کەوتووە.

شایانی باسە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێکی دەوروبەری دیمەشق کردەوە کە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *