تیرۆرکردنی عیمران خان شکستی هێنا! + ڤیدیۆ

پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی دووه‌م 2022 - 19:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=19203

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی هەوڵێکی سەرنەکەوتووی چەکدارێکی نەناسراو لە گردبوونەوەی لایەنگرانی عیمران خان، کەسێک کوژرا و نۆ کەس لەوانە عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان برینداربوون.

لە ئەنجامی هێرش و تەقەی چەکدارێکی نەناسراو بۆ سەر کاروانی عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، لە گردبوونەوەی لایەنگرانی لە شاری وەزیر ئابادی ویلایەتی پەنجاب، کەسێک کوژرا و ٩ کەسیش بریندار بوون کە یەکێکیان عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بوو.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، هێرشبەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و عیمران خانیش گوللە بەر قاچی کەوتووە کە بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە. شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستانیش ئەم تیرۆرەی ئیدانە کردووە و بە کارێکی قێزەون و ترسنۆکانە ناوی بردووە.

دوابەدوای دیار نەبوونی وادەی هەڵبژاردنی سەرتاسەری پاکستان، عیمران خان بانگەوازی لایەنگرانی کردووە بۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندانی جەماوەری و ئەم بڕیارەش بۆتە تەحەدایەک بۆ حکومەتەکەی شەهباز شەریف. ئەم مشتومڕە بێکۆتایە وایکردووە کە میدیاکانی لایەنگری عیمران خان، شەهباز شەریف و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە تیرۆرکردن و کێشەکانی بژێوی ژیان بە بەرپرسیار بزانن.

ساتی تەقەکردن لە عیمران خان
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *