یادداشت: بنکەی گەورەی ئیمارات لە کەنارەکانی حەزەرمەوت لە کوێیە؟
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەلرەیان شارێکی کەنار دەریایە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلموکەڵای ناوەندی پارێزگای حەزەرمەوت، کە لەم دواییانەدا بووەتە یەکێک لە ئامانجە سەربازییەکانی ئەنساروڵڵا. گرنگی ئەم شارە کەنار دەریاییە کاتێک تیشک خرایە سەر کە ئیمارات بە پاڵپشتی کۆمپانیا و ڕاوێژکارە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان، بە ئامانجی زیادکردنی هەناردەی نەوتی پارێزگای حەزەرمەوت، ڕووی لە گەشەپێدانی فڕۆکەخانە و بەندەری ئەم شارە کرد.
وەک لە وێنەکانی مانگی دەستکردی فڕۆکەخانەی ئەلرەیان دەردەکەوێت، ئیمارات چالاکییەکانی لە کەناراوەکانی پارێزگای حەزەرمەوت زیاتر کردووە. ڕێڕەوی فڕین و باڵەخانەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەکە و بەندەری ئەلرەیان لە ساڵانی ڕابردوودا بە تەواوی گەشەیان پێدراوە، هەروەها پڕۆژەی جۆراوجۆری دیکە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە دروست دەکرێت، ئەمەش ئاماژەیەکە بە پلانی درێژخایەنی ئیمارات بۆ کەناراوەکانی حەزەرمەوت.
بە تاوتوێکردنی وێنەکانی مانگی دەستکردی فڕۆکەخانەکە، یان باشترە بڵێین بنکەی سەربازی ئەلرەیان، شوێنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت دەبینین کە لەلایەن ئیماراتەوە لەم بنکەیە جێگیرکراون. ئەم پرسە لەگەڵ فڕینی فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازیی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی یان ئەمریکا ( C17 Globemaster، C295W، فڕۆکەیەکی جۆری C-130 Hercules و V-22 Osprey) بۆ ئەم فڕۆکەخانەیە، بەشداریی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و ئامادەبوونی ڕاوێژکارەکانیان لە ئەلرەیان پشتڕاست دەکاتەوە. ئەمەش پێچەوانەی ئەو پلانە گوماناوییەی ئیماراتە بۆ کشانەوەی سوپاکەی لە یەمەن لە ساڵی ٢٠١٩دا و بەڵگەی چالاکییە جدییەکانیانی ئەوانە لە هەناردەکردنی نەوت و غازی حەزەرمەوت و شەبوە. هەرچەندە لەو کاتەدا ئەنساروڵڵا و میدیا شیکارییەکان بە خستنە ڕووی بەڵگە، کشانەوەی ئیماراتیان لە یەمەن ڕەتکردەوە و پلانەکەیان بە ڕێگەیەک بۆ بەئامانجکردنی بوونی سەربازی لە یەمەن زانی.
جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت پرسێکی نوێ نییە لە یەمەن و پێشتریش لە مارب و عەدەن و چەند شوێنێکی دیکەی یەمەن هەواڵەکەی بیسترابوو. بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ئەم سیستەمە لە هێرشی ئەم دواییەی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر بەندەری ئەلزەبە هیچ ئەدایکی پیشان نەدا! مەودای نێوان ئەلزەبە و بنکەی ئەلرەیان کەمترە لە ١٢ کیلۆمەتر، وە ئەم مەودایە بەسە بۆ کاردانەوەی پاتریۆت، بەڵام ئەم سیستەمە بە هۆکاری جۆراوجۆر، لەوانە لایەنی ئاگادارکردنەوەی ئەم هێرشە، بێتوانایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، یان … کاردانەوەی نەبوو.
بهگشتی شاری كهناراوی ئهلرەیان بۆته سهرچاوهیهک بۆ ههناردهكردنی بهرههمه نهوتییهكانی یهمهن بهتایبهت له پارێزگای حەزەرمەوت و ئهنساروڵڵا ناتوانێت چاوپۆشی لهم بابهته بكات. بەرەنگاربوونەوەی تاڵانکردنی سەروەت و سامانی یەمەن یەکێکە لە دروشمە سەرەکییەکانی سەرانی ئەنساروڵڵا لە وتارەکانیاندا و لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئاگربەست کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕاگەیەندرا بوو، دەکرێت ئەم خاڵانە وەک ئامانجی نوێی هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەنساروڵڵا هەژمار بکرێت.
لێدوانەکان