زانیاری_سەربازی: مووشەکی بالیستیکی زولفەقار

چوار شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 20:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=18642

مووشەکی زولفەقار مووشەکێکی بالیستیکی تاکتیکی کورت مەودای سووتەمەنی ڕەقە بە سەری جەنگی جیاکەرەوە. ئەم مووشەکە نموونەیەکی پەرەپێدراوی مووشەکی فاتیح ١١٠یە کە لەلایەن ڕێکخراوی فڕۆکەوانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێرانەوە بەرهەم هێنراوە و لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ەوە بە فەرمی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بەکار دێت.

مووشەکی زولفەقار بە سەری جەنگی تەیار کراوە کە کێشی ٥٧٩ کیلۆگرامە و مەودای ئەو موشەکە گەیشتووەتە ٧٠٠ کیلۆمەتر. شێوازی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم موشەکە ئینێرسییە و تا دوا سات کۆنتڕۆڵ دەکرێت و توانای دژە جێمینگی هەیە و بەرگەی هەر جۆرە جەنگێکی ئەلیکترۆنی دەگرێت.

لە مووشەکی زولفەقاردا لوتی مووشەکەکە لە شێوازی تیژەوە گۆڕاوە بۆ چەماوە. ئەم گۆڕانکارییە کاریگەری گەرمی ڕاکێشان لە خێراییە بەرزەکاندا کەمدەکاتەوە؛ بۆیە خێرایی ئەم نموونە لە نموونەکانی فاتیح ١١٠ زیاترە و گەیشتووەتە ٥ ماخ.

شێوازی کۆنتڕۆڵکردنی مووشەکی بالیستیکی زولفەقار باشتر کراوە. لەم مووشەکەدا شێوەی تیژی باڵەکانی سەری جەنگی لابراون و بۆتە نیمچە لاتەریب. هەروەها ئەم باڵانە بۆ کۆتایی سەری جەنگییەکە و پشت بەشی ڕێنوێنی گواستراونەتەوە.

سەری جەنگی مووشەکی زولفەقار دەتوانرێت جیابکرێتەوە. سەری جەنگی جیاکەرەوە، لە هەمان کاتدا کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەستنەوەی جەستە بە سەری جەنگییەوە لە قۆناغی کۆتایی هێرش بۆ سەر مەودای مووشەکەکان، ئەگەری شوێنپێهەڵگرتن و ئەگەری بەرکەوتنی مووشەکی بەرگری دوژمن بە سەری جەنگی زولفەقار کەمدەکاتەوە.

تا ئێستا ڕەهەندەکانی ئەم موشەکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە؛ بەڵام بەپێی ئەو وێنانەی کە لەبەردەستدان، وادیارە کە درێژییەکەی بە بەراورد بە مووشەکی فاتیح-١١٠ زیادی کردووە.

مووشەکی زولفەقار بەهۆی کێشی سووک و ڕەهەندە بچووکەکانیەوە چالاکییەکی بەرزی هەیە و وەک مووشەکەکانی دیکەی بنەماڵەی فاتیح دەتوانرێت لەسەر شاسی جووڵاو دابنرێت و هەڵبدرێت. ئەمەش توانای مانەوەی لە بەرەکانی جەنگدا زیاد دەکات. مووشەکی زولفەقار دەتوانرێت بە لانچەری دوو مووشەکی ئاراستە بکرێت.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ نموونەیەکی ئەم مووشەکە بە ناوی “زولفەقار بەسیر” بە کۆنتڕۆڵکردنی ئۆپتیکی و ئەرکی دژە کەشتی پەردەی لەسەر لادرا.

مووشەکی بالیستیکی زولفەقار لە دوو ئۆپەراسیۆنی “لیلة القدر” و “ضربت محرم” لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا بەکارهاتووە.

لە دوایین شەوی قەدر لە مانگی ڕەمەزاندا (یەکشەممە ١٨ی ٦ی ٢٠١٧)، هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، بە ناوی ئۆپەراسیۆنی “لیلة القدر”، ٦ مووشەکی زولفەقار لە بنکە مووشەکییەکانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان، بارەگای فەرماندەیی و پێگەکانی داعش لە ناوچەی دێرەزووری سووریا بە دووری نزیکەی ٦٥٠ کیلۆمەتر کردە ئامانج. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاردانەوە بە هێرشی تیرۆریستی داعش بۆ سەر پەرلەمانی ئێران لە ٧ی ٦ی ٢٠١٧ لە تاران ئەنجام درا کە لە ئەنجامدا ١٨ کەس شەهید بوون.

لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا بەرەبەیانی ١ی ١٠ی ٢٠١٨، هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی “لێدانی موحەرەم” بە ٦ مووشەکی بالستیکی زەوی بۆ زەوی لە کرماشانەوە لە ڕۆژئاوای ئێران، پێگەکانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی هەجین لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە سووریا کردە ئامانج. لە کۆی ٦ مووشەک کە ئاراستە کران، ٤ مووشەکیان لە جۆری زولفەقار بوون. هاوکات لەگەڵ ئەم ئۆپەراسیۆنە، ٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسداران پێگەکانی تیرۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی فوراتیشیان کردە ئامانج. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاردانەوە بە هێرشی تیرۆریستی داعش لە ٢٢ی ٩ی ٢٠١٨ لە شاری ئەهواز ئەنجام درا کە بووە هۆی شەهید بوونی ٢٥ کەس و بریندار بوونی ٦٩ کەسی دیکە.

تایبەتمەندیەکانی مووشەکی بالیستیکی زولفەقار:
درێژی: ١٠.٣ مەتر
تیرە: ٠.٦٨ مەتر
کێش: ٤٦٢٠ کیلۆگرام
سەری جەنگی: تەقینەوەی بەهێز تا کێشی ٥٧٩ کیلۆگرام
بزوێنەر: سووتەمەنی ڕەقی تێکەڵاوی یەک قۆناغی
مەودا: ٧٠٠ کیلۆمەتر
خێرایی: ٥ ماخ
کۆنترۆڵکردن: ئینێرسی بە توانای کۆنترۆڵکردن تا دوا سات
وردی: ١٠ مەتر CEP
دروستکراوە: ئێران

مووشەکی بالیستیکی زولفەقار
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام