سوپای پاسداران مانۆڕێکی سەربازی دەستپێکرد

سێ شه‌ممه‌ 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 17:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=18590

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ قۆناغی سەرەکی مانۆڕی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە دروشمی “ئێرانی بەهێز” لە ناوچەی گشتی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دەستی پێکرد.

بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو ١٧ی تشرینی یەکەم، بە ئامادەبوونی فەریق جەنەراڵ حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و بەرپرسە باڵاکانی ئەم هێزانە مانۆڕی سەربازی دەسەڵات لە ناوچەی ئەرەس لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەستی پێکرد.

لەم مانۆڕەدا یەکە جۆراوجۆرەکانی هێزە وشکانییەکانی سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی هێلیبورن، پەرەشوت، هەڵمەتی شەوانە، ئۆپەراسیۆنی شەڕی هەلیکۆپتەر، ئۆپەراسیۆنی درۆنەکانی شەڕکەر و خۆکوژی، دروستکردنی پردی خێرا بەسەر ڕووباری ئەرەس، ڕزگارکردن و کۆنترۆڵکردنی ڕێگاوبان و بەرزاییەکان، بە ئامانجی باشترکردنی ئامادەیی سوپای پاسداران بۆ یارمەتیدانی هێزە چەکدارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە بە مەبەستی بەرگریکردن لە سنوورەکان و وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی وڵاتانی بیانی، ئەنجام دەدرێن.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پیلانگێڕی میدیایی ڕژێمی سعوودیە، هۆشداریی دایە دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژێمە و وتی: ئاگاتان لە هەڵسووکەوتی خۆتان بێت و میدیاکانتان کۆنتڕۆڵ بکەن، بە پێچەوانەی ئەمەش دووکەڵەکەی بە چاوی ئێوەدا دەڕوات. ئێمە دوایین ئاگادارکردنەوەمان داوەتە ئێوە.

ناوبراو وتی: تا کاتێک کە هەر وڵات و هێزێک لە گەڵ ئێمە لە پەیوەندی و هاوکاری درووستی سیاسی، ئابوری و ئەمنیدا بێت، ئێمە لە گەڵ ئەو دۆست و برادەرین. ئەوەشمان دەوێت کە دراوسێکانی ئێمە کێشەکانیان لە ڕێگای وتووێژ و سیاسییەوە چارەسەر بکەن و پەنا بۆ کردەوەی سەربازی نەبەن، لە بەر ئەوەی کە هەموومان لەم ناوچەیە بەرژەوەندیمان هەیە و هەندێک کات ئەگەر گۆڕانکارییەکی بچووک لە گۆشەیەک لە ناوچەکە ڕوو دەدات، بە دڵنیاییەوە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێمە دەکەوێتە مەترسییەوە و لەو کاتەدا ئێمە بێلایەن نابین و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆمان دەکەین، بەڵام پەیامی ئێمە بۆ دراوسێکان ئەوەیە کە لە ڕێگای وتووێژەوە کێشەکان چارەسەر بکەن. ئێمە بەرگری لە ئاسایش، بەرژەوەندی و سنورەکانمان دەکەین و ئەمەش بنەمایەکی گرنگە بۆمان. هێڵی سووری ئێمە ئەوەیە کە شتێک نەگۆڕێت و هەموو شتێک لە سەر بنەمای پاراستنی مافی سەروەری و بە فەرمی ناسینین یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دراوسێ بێت. لۆژیکی سیاسی، یاسایی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش هەر ئەمە دەڵێت.

حوسێن سەلامی لە درێژەدا هۆشداریی دایە ڕژێمی سعوودیە و وتی: ئامۆژگارییەکی ڕژێمی سعوودیە و دەسەڵاتدارەکانی دەکەین کە ئاگایان لە هەڵسووکەوتی میدیاکانی خۆیان و ئەوانەی بێت کە بە پارەی ئەوان هەوڵی هاندانی گەنجانی ئێمە دەدەن، هۆشداری دەدەین کە میدیاکانتان کۆنتڕۆڵ بکەن و بە پێچەوانەی ئەمەش دووکەڵەکەی دەچێتە چاوی خۆتان. ئێمە دوایین ئاگادارکردنەوە دەدەینە ئێوە، ئێوە لە ڕێگای میدیاکانەوە لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە دەستێوەردان دەکەن، بەڵام بزانن خاڵی لاوازتان هەیە، ئێمە بە ئێوەی دەڵێن ئاگادار بن.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: لە بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی باشور، ڕۆژئاوا و باکوری ئێمە زایۆنیستەکان شوێن پێی خۆیان کردووەتەوە و ڕەنگە دراوسێکان بڵێن کە بوونی زایۆنیستەکان کێشەیەکی بۆ ئاسایشی ئێمە نییە بەڵام ڕژێمی زایۆنیستی لە بنەڕەتدا بۆ پیلانگێڕی و ئاژاوەگێڕی درووست کراوە. ئامۆژگاری وڵاتانی دراوسێ دەکەین کە ڕێگری لە هاتنی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ وڵاتانی ئیسلامی بکەن، لە بەر ئەوەی کە ئەو ڕژێمە تەنیا هەوڵی ئاژاوەگێڕی لە وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەکە دەدات.

مانۆڕی دەسەڵات سێیەم مانۆڕی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای ئەم وڵاتە، دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناوچەی قەرەباغ. ئەم مانۆڕە سەربازییە پانتایی جوگرافی، هێز و کەرەستەیەکی فراوانتری هەیە، بەجۆرێک کە تەواوی سنوورەکانی پارێزگاکانی ئەردەبیل و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران دەگرێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *