فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی دەسبەسەر کرا

چوار شه‌ممه‌ 26 ئایار 21 - 19:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=1851

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمریکییەکان و هەواڵگری عێراقی، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنباری عێراق دەسبەسەر کرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمریکییەکان و هەواڵگری عێراقی، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنباری عێراق دەسبەسەر کرا.

قاسم موسلیح فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی و یەکێک لە فەرماندەکانی پلە باڵای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەو پارێزگایە کە لە ساڵانی سەرەتای داگیرکردنی عێراق، لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە زیندانێکی بەریتانیایی لە پارێزگای بەسرە زیندانی کرا بوو.
ئەم فەرماندەی حەشدی شەعبی بە یاوەری هێزەکانی لە رێگای پارێزگای کەربەلا، لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ژێر فەرمانی ئەبورەغیب جێگری وەزیری ناوخۆی عێراق لە بواری هەواڵگری و بە بەشداری هەلیکۆپتەرەکانی ئەمریکی دەسبەسەر کراوە.

هەندێ لە سەرچاوەکان، هۆکاری دەسگیرکردنی ئەم فەرماندەی حەشدی شەعبی دەگەڕێنەوە بە ڕێگری کردنی ئەو فەرماندەیە لە کاروانەکانی ئەمریکا لە دەروازە سنوورییە نایاساییەکانی عێراق. ئەمریکا بە بەردەوامی لە رێگای دەروازە سنوورییە نایاساییەکانی عێراق و سوریا، هێز و کەلوپەلی سەربازی لە نێوان ئەم دوو وڵاتە دەگوازرێتەوە.

دوای دەسبەسەرکردنی قاسم موسلیح، فەرماندەکانی رێکخراوی حەشدی شەعبی کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان بۆ تاوتوێکردنی باردۆخەکە ئەنجام داوە.

گروپەلانی بەرخۆدانی “اصحاب الکهف” و “کتائب اباالفضل العباس” هەروەها رایانگەیاندووە ئەگەر ئەم فەرماندەیە تا چەند کاتژمێری داهاتوو ئازاد نەکرێت، هێزەکانی بەرخۆدان ئەبورەغیب دەسبەسەر دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .