گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

سێ شه‌ممه‌ 4 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 23:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=18098

سوپای ئۆکرانیا خستنە خوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موهاجێر ٦ی لە کەنارەکانی ئۆدێسا ڕاگەیاند!

ئۆکراینییەکان پێیان وایە ئەمە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیا بووە و لە ئاسمانی دەریای ڕەشدا خراوەتە خوارەوە و پارچەکانی لە کەنارەکانی ئۆدێسا دۆزراوەتەوە. و پاشان پارچەکانی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ئۆدێسا کۆکراونەتەوە و نمایش کراوە.

وەک لە ڤیدیۆ و وێنەکاندا دیارە، لە لاشەی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هیچ شوێنەواری لێدانی مووشەک و فیشەک و هتد دیار نییە. بۆیە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە، پچڕانی پەیوەندی، یان شەڕی ئەلیکترۆنی کەوتوەتە خوارەوە.

– بە پێشڕەویکردن بەدرێژایی ڕووباری ئینگۆلێتس، سوپای ئۆکرانیا ژمارەیەک ناوچە و گوندی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا دەرهێنا، لەنێویاندا ناوچەی گرنگی داڤیدیۆ برید لە باکووری پارێزگای خێرسۆن. هەروەها هێزەکانی ئۆکرانیا بە تێپەڕبوون لە ناوچەی دودچانی بەدرێژایی ڕووباری دنیپەر بەرەو باشوور پێشڕەوی دەکەن.
زانیارییە مەیدانییەکان لە باکووری خورسۆنەوە ئاماژە بەوە دەکات کە هێشتا هێزەکانی ڕووسیا بەرەو باشوور پاشەکشە دەکەن و لە ڕۆژانی داهاتوودا ناوچەکانی زیاتر دەچنە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا.
ئەم کشانەوەیانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە بەم دواییە پارێزگای خێرسۆن بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەلایەن ڕووسیاوە لکێندرایە سەر ئەم وڵاتە. لەگەڵ ئەم دۆخەدا دەبێت چاوەڕوان بکرێت ئایا ڕووسیا سەرکەوتوو دەبێت لە پاراستنی ئەم پارێزگایە یان تەنها خێرسۆن بە نووسراو بە ڕووسیا لکێنراوە!

– سوپای ئۆکرانیا بە پێشڕەوی لە میحوەری خارکیڤ، ناوچەکانی بۆهۆسلاڤکا و نۆڤۆپلاتۆنیڤکایان بەدرێژایی ڕووباری سکیل کۆنتڕۆڵ کردەوە. هەروەها سوپای ئۆکرانیا سێ شوێنی نیشتەجێبوونی نوێی لە میحوەری ئۆسڤاتۆڤدا خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.

– دوێنێ ٣ی تشرینی یەکەم، ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد بۆ تەرخانکردنی پێنج ملیار دۆلار وەک هاوکاری دارایی بۆ ئۆکرانیا.

لەم ڕووەوە فەرەنسا بەنیازە ٢٠ زرێپۆشی ACMAT Bastion IMV بدات بە ئۆکرانیا، هەروەها ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بەم زووانە چوار موشەک هەڵگری دیکەی هیمارس (M142 HIMARS) لە پاکێجێکی نوێی سەربازیی ٦٢٥ ملیۆن دۆلاری بۆ سوپای ئۆکرانیا دەنێرێت.

یارمەتییە دارایی و سەربازییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا، یەکێکە لەو هۆکارە سەرەکیانەی کە شەڕ لەم وڵاتەدا بەردەوامە. ئەم یارمەتییانە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە مانەوەی ئۆکرانیا لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای ڕووسیادا و لەگەڵ کەمبوونەوەی توانای هێزە زەمینییەکانی ڕووسیا لە میحوەرەکانی باکوور، بۆتە هۆی پاشەکشەکردنی هێزەکانی ڕووسیا لەم دواییانەدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام