گەنجێکی ١٨ ساڵەی فەلەستینی شەهید کرا + ڤیدیۆ

شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 22:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=18022

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید خالد دمدەم کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە تەقەی لێکرابوو، لە شارۆچکەی ئەلعەیزەریە لە قودسی داگیرکراو بەڕێوەچوو.

ئەم گەنجە تەمەن ١٨ ساڵە بە ناوی فایز خالد دمدم لە شاری ئەلعەیزەرییە لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو بە فیشەکی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کوژرا.

پێشتر سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندبوو کە هێزەکانی داگیرکەر دوو گەنجی فەلەستینییان بە سەختی بریندار کردووە و یەکێکیان لە شاری ئەلعەیزەرییە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو دەستبەسەر کردووە.

دوای تەقەکردن لە فایز خالد دمدم، لە شارۆچکەی ئەلعەیزەریە لە رۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەنجانی فەلەستینی و هێزە داگیرکەرەکاندا ڕوویدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام