ئێران لە سەر گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان هۆشداری بە ئەمریکا دەدات

هه‌ینی 30 ئه‌یلول 22 - 14:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=17965

سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان هەر کردەوەیەکیان لە دژی درۆنەکانی ئێمە هەبێت، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی ئەم هەنگاوە دوژمنکارانەیە دەدەنەوە.

محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بانگەشەی ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئێرانی، وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان ئەمەیان کردبێت هێزە چەکدارەکانی ئێمە وەڵامی دەدەنەوە و مافی وەڵامدانەوە و تۆڵەسەندنەوەش بۆ خۆمان بە پارێزراو دەزانین.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زانیاری ورد و تەواویان لە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان هەیە و وتی: ئێمە تەنیا لە شەڕی دژ بە گرووپە تیرۆریستییە جوداییخوازەکانداین و لەم قۆناغەدا هەوڵی ڕوبەڕوبوونەوەی ئەمریکییەکانمان نەداوە و ئەوان دەبێت بزانن تۆڵەی ئەم کردەوەیان لای ئێمە پارێزراوە و لە کات و شوێنی گونجاودا ئەو تۆڵەیە دەکرێتەوە.

باقری وتی: بانگەشەی ئەمریکییەکان بۆ خستەخوارەوەی درۆنی شەڕکەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەمریکا هاودەستی تیرۆریستان و جوداییخوازەکانە و هاوکاریی ئەوان دەکات.

سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دۆستایەتی و داوسێبوون، یاسا و داب و نەریتی هەیە و ئەگەر لە بەرچاو نەگیردرێت دەبێت چاوەڕوانی وەڵامی ئێمەیان هەبێت، ئێمە ڕوبەڕوبوونەوەی هەر هەوڵێکی دوژمنکارانە بە مافی خۆمان دەزانین و لە جیهانیدا ئەم مافە هەیە و ئێمە لەم مافە لە کاتی خۆیدا کەڵک وەردەگرین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام