تەقینەوەی تیرۆریستی لە ناوچەی دەشت بەرچی شاری کابوڵ + ڤیدیۆ و وێنە

هه‌ینی 30 ئه‌یلول 22 - 12:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=17950

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرش و تەقینەوەی تیرۆریستی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی کاج لە ڕۆژئاوای کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، زیاتر لە ٥٠ کەس بوونە قوربانی.

بەپێی لێدوانی سەرچاوە خۆجێیەکان لە شاری کابوڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک بە کاتی ئەفغانستان، لە کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کاج لە ناوچەی دەشتی بەرچی تەقینەوەیەکی قورس ڕوویدا. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن یه‌ک یا چه‌ند خۆكوژه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و هێرشبه‌ران سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی ئه‌م کۆمەڵگەیە ده‌ستیان به‌ ململانێی چه‌كداریدا كردووه‌ و دوای كوشتنیان ئۆپه‌راسیۆنێكی خۆكوژییان ئه‌نجامداوە.

خالد زدران، یەکێک لە وتەبێژەکانی تاڵیبان، زیانەکانی ئەم هێرشە تیرۆریستییەی بە ١٩ کوژراو و ٢٧ بریندار ڕاگەیاندووە، بەڵام سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە زیانەکانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە تا ئێستا ٣٢ کوژراو و زیاتر لە ٤٠ بریندارە. بەداخەوە پێداویستییەکان و کەرەستەی پزیشکی نەخۆشخانەکانی کابوڵ سنووردارە و خەڵکی چەوساوە زۆربەی بریندارەکانیان لەگەڵ عەرەبانە بۆ نەخۆشخانەکانی محەممەد عەلی جەناح و دەشت بەرچی و وەتەن گواستۆتەوە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زیاتر لە ٤٠٠ خوێندکار لە هۆڵە سەرەکی و ناوەندییەکانی ئەم کۆمەڵگەیە ئامادە بوون و بێ گومان ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زیاترە لەو ئامارانەی کە تاڵیبان و میدیاکان خراونەتەڕوو.

شایانی باسە کۆمەڵگەی پەروەردەیی کاج هەر کۆمەڵگەی مەوعودی پێشووە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بووە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی و خۆکوژی. ئەم کۆمەڵگەیە بۆ ماوەیەک دوای هاتنە سەرکاری تاڵیبان داخرا و لە چەند مانگی ڕابردوودا بە ناوی نوێی “کاج” دەستی بە چالاکییەکانی کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام