گرنگترین هەواڵەکانی ٢١٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢

سێ شه‌ممه‌ 27 ئه‌یلول 22 - 22:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=17874

شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا بە یەک یان چەندین فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەی سوپای ئۆکرانیا لە شاری ئۆدێسا.

میدیاکانی ئۆکرانیا رایانگەیاندووە پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە ئاسمانی ئۆدێسا بینراون، بەڵام وێنە و گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکان ئاماژە بە لەناوچوونی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دەکات و چارەنووسی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دیکە دیار نییە.

– دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی فیدراسیۆنی ڕووسیا: ئەگەر چەکی ئەتۆمی لەدژی ڕووسیا یان هاوپەیمانەکانی بەکاربهێنرێت، یان ئەگەر بوونی ڕووسیا بخرێتە مەترسییەوە، ئەوا چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنین. تەنانەت ئەگەر ڕووسیا ناچار بێت ترسناکترین چەک لە دژی ئۆکرانیا بەکاربهێنێت، ناتۆ ڕاستەوخۆ دەستوەردان لە ململانێکان ناکات.

ڕووسیا بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی چەکی ئەتۆمی لە وڵاتانی دراوسێی دوژمنکاردا هەموو کارێک دەکات، بۆ نموونە لە ئۆکرانیای نازی.

– سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکێکی Kh-59 هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی کریڤی ڕیح. سەرچاوە ڕووسیەکان پێیان وایە بەهۆی ئەم هێرشەوە ژێرخانی فڕۆکەخانەکە لەکارکەوتووە.

زێلێنسکی کۆبوونەوەی تایبەتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی شاهێد ١٣٦ی ئێرانی ڕێکخست!

بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیا، دوێنێ ٢٦ی ئەیلول، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ وەزیری بەرگری و فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکان و سوپا و بەرپرسانی دیکەی سەربازی ئۆکرانیا ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی خۆکوژی سوپای ڕووسیا. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دیکە لەبارەی وردەکاری و ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە بڵاونەکراوەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای ڕووسیا بە لایەنی کەمەوە بە کەڵک وەرگرتن لە ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦، زیاتر لە ١٧ هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە خارکیڤ، خێرسۆن، ئۆدێسا و هتد ئەنجامداوە. میدیاکانی ئۆکرانیا و رۆژئاوا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زۆربەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان لەناوبردووە و بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی زەرد وەک بوون و کوژرانی دەیان راوێژکاری ئێرانی لە شەڕی ئۆکرانیا و …، هەوڵ دەدەن کاریگەریی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە جەنگەکە کەم بایەخ بکەن، بەڵام ڤیدیۆ و وێنەی جۆراوجۆر پێچەوانەی ئەم بانگەشانەیە و کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای ئۆکرانیا ئاماژە بە کاریگەری شاهێد ١٣٦ لە هێرشەکانی سوپای ڕووسیا و زیانە گەورەکانی سوپای ئۆکرانیا دەکات.

سوپای ڕووسیا بە چوار مووشەکی بالیستی یاخود فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ. دوای ئه‌م هێرشانه‌ش له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی شاری خاركیڤ كاره‌با پچڕاوه‌.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام