گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢

سێ شه‌ممه‌ 20 ئه‌یلول 22 - 23:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=17647

نرخی نان لە یەکێتی ئەوروپا ئەمساڵ بە ڕێژەی ١٨% بەرزبووەتەوە! بەپێی راپۆرتی فەرمانگەی ئاماری ئەوروپا “یۆرۆستات”، نرخی نان لە یەکێتی ئەوروپا لە مانگی ئابی ٢٠٢٢ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ١٨% بەرزبووەتەوە. وڵاتانی هەنگاریا بە رێژەی ٦٦% و لیتوانیا بە رێژەی ٣٣% بەرزترین ئاستی بەرزبوونەوەی نرخی نانیان هەیە، وڵاتانی فەرەنساش بە رێژەی ٨% و هۆڵەندا و لۆکسمبۆرگ بە رێژەی ١٠% بەرزبوونەوەی نرخ، کەمترین گۆڕانکاری لە نرخی نانیان هەبووە. ئەم بەرزبوونەوەی نرخە زۆرترین بەرزبوونەوە لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٧ەوە بووە و هۆکاری سەرەکی ئەمەش بەرزبوونەوەی نرخی گەنم، دابەزینی هەناردەی پیت لە ڕووسیا، هەروەها ڕاگرتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە لە چەند مانگی ڕابردوویە.

– بەپێی رێککەوتنی سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی باڵتیک (ئیستۆنیا، لاتڤیا و لیتوانیا) هاتنی هاووڵاتیانی ڕووسی بۆ ناو خاکی ئەو وڵاتانە قەدەغە کرا.

– ئەنجومەنی گەلی لوهانسک ٢٣ تا ٢٧ی ئەیلولی ئەمساڵی وەک وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ چوونە ناو ڕووسیا دیاریکرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .