گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٢

یه‌ك شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 22 - 22:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=17376

لە درێژەی پاشەکشەی سوپای ڕووسیا لە پارێزگای خارکیڤ، هێزەکانی ئۆکرانیا بەسەر ناوچە بەرفراوانەکانی دیکەی ئەم پارێزگایەدا زاڵبوون. لەم پاشەکشانەدا هێزەکانی ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکانی باکووری کۆپیانسک و ناوچەی بەنداوی پێچێنی و ناوچەکانی ڕۆژئاوای ستاری سالتیڤەوە بەرەو دەوروبەری ڕێگای ڤاڤچانسک-ڤێلیکی بۆرلۆک پاشەکشەیان کرد.
بەپێی پێشهاتەکانی پارێزگای خارکیڤ، پێدەچێت هێزەکانی ڕووسیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ پاشەکشە بکەن بۆ سنوورەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

بەپێی میدیاکانی ئۆکرانیا، گوندی درۆژنیانکا لە باشووری گۆلیاپۆل لە پارێزگای زاپۆریژیا لە لایەن هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا کۆنترۆڵ کرایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .