ئایا شاری جاسمیش وەک تەفەس دەچێتە پاڵ ڕێکەوتنی ئەمنی لەگەڵ حکومەت؟

پێنج شه‌ممه‌ 8 ئه‌یلول 22 - 17:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=17188

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ڕووداوە ئەمنی و تیرۆریستیەکانی ئەم دواییەی پارێزگای دەرعا، بەرپرسانی ئەمنی ئەم پارێزگایەی ناچار کردووە لەگەڵ گەورەکان و کەسە دیارەکانی شارەکان قسە بکەن بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ.

زانیارییەکان دەریدەخەن کە لیژنەی ئەمنی دەرعا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئەم پارێزگایە سوورە لەسەر چارەسەری ئاشتیانەی ئەم پرسە نەک ئۆپەراسیۆنی سەربازی؛ بەڵام لە هەمان کاتدا لە بەرامبەر نائەمنی بەربڵاو و زیادبوونی چالاکییەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، پلانە ئەمنییەکانیش تاوتوێ دەکرێت.

ڕۆژی رابردوو نوێنەری لیژنەی ئەمنی دەرعا و بەرپرسی لقی ئەمنی سەربازی سوپای سووریا لە شاری جاسم لە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا بە ئامادەبوونی کەسانی دیاری ئەم شارە دەستیان بە کۆبوونەوە کرد. مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنییە وەک شاری تەفەس. ئەم ڕێککەوتنە بریتییە لە دیپۆرتکردنی ئەو کەسانەی کە خەڵکی ناوچەکە نین، ڕادەستکردنی ئەو کەسانەی کە داواکراون و تۆمەتبارن بە ئەندامبوون لە گروپی تیرۆریستی داعش، هەروەها ئەو کەسانەی کە دەستیان لە ڕێوشوێنی دژە ئەمنی ناوچەکەدا هەبووە، لەوانە بۆردومان، ڕفاندن و کوشتنی هێزەکانی سوپا و خەڵکی مەدەنی.

هاوکات لەگەڵ ئەم کۆبوونەوەیەدا ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی سوپای سووریاش ڕاگیراوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەرفەت بە گەورەکان و نوێنەرانی شاری جاسم دراوە کە وەڵامی داواکارییەکانی لیژنەی ئەمنی دەرعا بدەنەوە. ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەستدان ئاماژە بەوە دەکەن کە گروپە چەکدارەکان لەوانە داعش و گروپە چەکدارەکان وەڵامی خۆیان بۆ ئەم لیژنەیە ناردووە.

بەپێی هەندێک سەرچاوە، عەمید لوی ئەلعۆلا، بەرپرسی بەشی ئەمنی سەربازیی دەرعا، دوای جێهێشتنی ناوەندی رۆشنبیری شاری جاسم تیرۆر کراوە، هەندێک ئەم هێرشەیان لە وەڵامی تیرۆرکردنی فەرماندەیەکی چەکدارەکانی پێشوو بە ناوی “خەلدون ئەلبدیوی ئەلزعبی” دەزانن.

شایانی باسە لەم دواییەدا یەکێک لە فەرماندەکانی چەکداران بە ناوی “خەلدون ئەلبدیوی ئەلزعبی” لە هێرشێکی چەکدارە نەناسراوەکان دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەمید لوی ئەلعۆلا لە گەڕەکی ئەلزاحیەی شاری دەرعا کوژرا. بەهۆی ئەوەی ئەم هێرشە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا روویداوە، هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەمیر ئەلزعبی، ئەعەمید ئەلعۆلا ی گومانلێکراوی سەرەکی ئەم تیرۆرە دەزانن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .