ئۆپەراسیۆنی ئیستشهادی لە کەرتی ڕۆژئاوا + وێنەکان

یه‌ك شه‌ممه‌ 4 ئه‌یلول 22 - 16:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=17061

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ئیستشهادی ژمارەیەک گەنجی فەلەستینی دژی پاسێکی هەڵگری سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی غور ئوردن، ١١ کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ ٤ی ئەیلول، دوو گەنجی فەلەستینی لە شەقامی ٩٠ی غور ئوردن لە کەرتی ڕۆژئاوا تەقەیان لە پاسێک کرد کە سەربازانی رژێمی زایۆنیستی هەڵگرتبوو. لەم ئۆپەراسیۆنەدا ١١ سەربازی زایۆنیستی بریندار بوون کە باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

سەرچاوەکانی عیبری زمان لە دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لەم ئۆپەراسیۆنەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە هەواڵیان دایەوە. هەروەها دوای ئەم ڕووداوە، پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرانسەری ناوچە داگیرکراوەکان کەوتۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

کەتیبەکانی شەهید عەبدولقادر ئەلحوسێنی سەر بە بزوتنەوەی فەتحی فەلەستین بەرپرسیارێتی ئەم ئۆپەراسیۆنەی لە ئەستۆ گرت. تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

عەبدوللەتیف ئەلقانوع وتەبێژی حەماس لە کاردانەوە بەرامبەر ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، وتی: ئۆپەراسیۆنی قارەمانانە لە غوری ئوردن لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری فەلەستین لە دژی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی و شارۆچکە نشینەکانی لە وەڵامی تاوان و دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و زیندانیانی فەلەستینی ئەنجام درا.

ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوکات لەگەڵ زنجیرە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی رۆژئاوا و دەستبەسەرکردنی فەلەستینییەکان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی، هەڵگرتنی چەک، تەقەمەنی و هتد، نیشان دەدات کە ئەم رژێمە سەرەڕای رێوشوێنە سەربازییە بەرفراوانەکانی، هێشتا لە دابینکردنی ئاسایشی خۆیدا، رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە.

چەکەکانی گەنجە فه‌له‌ستینییه‌کان
گواستنەوەی برینداران بۆ ناوەندی پزیشکی
ئاستی ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێلی ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنەکە
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام