هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سووریا + وێنە

چوار شه‌ممه‌ 31 ئاب 22 - 23:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=16909

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ناوچەیەکی پارێزگاکانی حەلەب و دیمەشقی سووریا کرد.

بە گوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، نزیكەی كاتژمێر ٢٠:٠٠ی ئەمشەو (چوارشەممە)، رژێمی زایۆنیستی بە تەقاندنی چەند مووشەكێک فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی كردۆتە ئامانج، كە زیانی ماددی لێكەوتوەتەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشەدا، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای ماهان ئێر لە ڕێگادا بووە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و ئەوەی دیارە ئاراستەکەی بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق گۆڕیوە. ئەم پرسە ئەو دەنگۆیانە بەهێزتر دەکات سەبارەت بە زیان گەیشتن بە ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب.

چەند خولەکێک دوای هێرشی ئاسمانی زایۆنیستەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقیش لەلایەن سوپای رژێمی زایۆنیستیەوە کرایە ئامانج. لەم بارەیەوە سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا ڕایگەیاند: نزیکەی کاتژمێر ٢١:١٨ی ئەمشەو (چوارشەممە)، رژێمی زایۆنیستی بە تەقاندنی ژمارەیەک مووشەکەوە لە ئاراستەی دەریاچەی تەبەریەوە، چەند ناوچەیەکی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری دیمەشقی کردە ئامانج، کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا بەرپەرچی هێرشەکەی دایەوە و توانی ژمارەیەک لەو مووشەکانە تێکبشکێنێت. لەم هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی گەشتی دیمەشق – مۆسکۆ ( هێڵی ئاسمانی شام وینگز) و ئەگەری نیشتنەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای ماهان ئێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، دەنگۆی زیان گەیشتن بە ڕێڕەوی فڕینی ئەم فڕۆکەخانەیە لە هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕەت دەکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بڵاوبوونەوەی وێنەکانی مانگی دەستکرد لە ڕۆژانی داهاتوودا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕوونکردنەوەی زیانەکانی هێرشەکە و پشتڕاستکردنەوە یان ڕەتکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی کە سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی زایۆنیستەکان بۆ سەر سووریا بڵاوکراونەتەوە.

شایانی باسە لە ٢٨ی ئاب، فڕۆكە جەنگییەكانی رژێمی زایۆنیستی بە تەقاندنی چەند مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر چەند ئامانجێک لە پەراوێزی شاری حەما و شاری تەرتوس، کە بە هۆیەوە دوو هاووڵاتیی سڤیل بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام