لاچین بە تەواوی و بە فەرمی ڕادەستی کۆماری ئازەربایجان کرا

شه‌ممه‌ 27 ئاب 22 - 21:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=16682

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ٢٦ی ئاب، سوپای کۆماری ئازەربایجان بە فەرمی ناوچەی لاچین و گوندەکانی دەوروبەری ڕێڕەوی کۆنی لاچین بۆ ناگۆرنو-قەرەباغ لە هێزەکانی ئاشتیپارێزی فیدراسیۆنی ڕووسیا وەرگرتەوە.

ئۆپەراسیۆنی رادەستکردنەوەی ناوچەی لاچین بە هێزەکانی ئازەربایجان بۆ پێنجشەممە (٢٥ی ئاب) پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام ڕووسەکان دوای ڕۆژێک ڕێگەیان بە سوپای ئازەربایجان دا بچێتە ئەم ناوچەیە.

هەر بۆیە وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆماری ئازه‌ربایجان، ئه‌مجاره‌ له‌ جیاتی وێنه‌ی نافه‌رمی و سه‌ربازانی به‌ ده‌موچاوی داپۆشراو، وێنه‌ی دیار و ڕوونی به‌کارهێناوه‌! پێشتر وێنەی بوونی سەربازانی ئازەربایجان لە لاچین بە ده‌موچاوی داپۆشراوەوە بڵاو کرابووەوە.

ئیلهام عەلیێڤ لە پەیجە فەرمییەکانی خۆیدا ئەم بابەتەی پشتڕاست کردووەتەوە. میدیاکانی نزیک لە حکومەتی ئازەربایجان وێڕای سەرکەوتووانە ناو بردنی ئەم پرۆسەیە، وێنەکانی ساتی چوونە ناو لاچین و رێگەپێدانیان لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە بڵاو نەکردۆتەوە.

هێزەکانی ئاشتیپارێزی ڕووسیا چوونە ناو ڕێگای نوێ و تازە دامەزراوی ئەرمینیا بۆ ناگۆرنو-قەرەباغ (ڕێگای سەوز لەسەر نەخشە) و ناوچەیەکی بە دوری ٢.٥ کیلۆمەتر لە دەوروبەری ناوچەکە دروست دەکەن. لەمەودوا دانیشتوانی ناگۆرنو-قەرەباغ لەم رێگایە نوێیەوە گەشت بۆ ئەرمینیا دەکەن. بەڵام ڕۆژی رابردوو بە هۆی دروست کردنی خاڵی سەربازی، ڕێگا نوێیەکە نەتوانرا لەلایەن هاوڵاتیانی ئەرمەنی قەرەباغەوە بکار بهێنرێت.

هاتنی هێزەکانی ئازەربایجان بۆ ناو لاچین

دواکەوتنی ڕادەستکردنی لاچین و گوندەکانی دەوروبەری بە ئازەربایجان دەکرێ وەک بیرهێنانەوەی دەسەڵاتی ڕووسیا لە ململانێکان و وەڵامێک بۆ میدیاکانی نزیک و پشتیوانی حکومەت لێکبدرێتەوە.

یەریڤان تودەی ئەرمینیا سەبارەت بە رادەستکردنی لاچین نووسیویەتی: پاشینیان بەبێ یەک تەقە لاچینی رادەستی تورکەکان (ئازەربایجان) کرد.

ڕۆژی رابردوو لە یەریڤان گردبوونەوەیەک لە دژی ڕووسیا بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە ڕادەستکردنی لاچین دەربڕی. پۆلیسی ئەرمینیا ژمارەیەک لە ڕێکخەرانی ئەم گردبوونەوەیەیان دەستگیر کرد کە ژمارەیەک بلاگەری تێدایە. لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا گۆڕەپانی كۆماری یەریڤان بۆتە شوێنی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، و ئۆپۆزسیۆن و ئەو كەسانەی لە لاچینەوە گەڕاونەتەوە و هەروەها خەڵكی دیكەش بەشداری ئەو ناڕەزایەتیانەیان كردووە.

رێگای نوێی ئەرمینیا بۆ ناگۆرنو-قەرەباغ
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .