گرنگترین هەواڵەکانی ١٧٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢

دوو شه‌ممه‌ 15 ئاب 22 - 23:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=16146

بەپێی دوایین هەواڵەکان لە میحوەری باکووری دۆنێتسک، سوپای ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر هێڵی بەرگری سوپای ئۆکرانیا لە میحوەرەکەی سێڤەرسک-سۆڵدار-باخموت چڕکردووەتەوە. ئەم هێرشانە لە هەفتەی ڕابردوودا بووە هۆی پێشڕەوی لە ڕۆژهەڵات و باشووری گوندی سۆڵدار لە سەر ڕێگای باخموت-لیسیچانسک. ئامانجی کۆتایی سوپای ڕووسیا لە گرتنەوەی سۆڵداردا بڕینی ڕێگای پەیوەندییەکان و سەپاندنی نیمچە گەمارۆیە بەسەر شارەکانی سێڤەرسک و باخموتدا.

زانیاری زیاتر:

میدیاکانی ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی تێکشکاندنی هەلیکۆپتەرێکی کامۆڤ ٥٢ (Ka-52 Alligator)ی سوپای ڕووسیایان لە میحوەرەکانی پارێزگای دۆنێتسک ڕاگەیاند.
بەشێك لە سەرچاوەكانی ڕووسیا رایانگەیاندووە كە ئەم هەلیكۆپتەرە تەنها زیانی پێگەیشتووە و توانیویەتی بۆ بنکەکەی بگەڕێتەوە.

میدیاکانی ئۆکرانیا باسیان لە ڕوودانی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا لە نزیک شاری ئەنرهۆدار لە باکووری پارێزگای زاپۆرۆژیا کردووە.
لەم دواییانەدا هێرشەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لەم ناوچەیە زیادی کردووە و دەسەڵاتدارانی ڕووسیا وێڕای هۆشداریدان لە لێکەوتەکانی هێرشە مەترسیدارەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ئەم وێستگەیە، داوای بڵاوەپێکردنی شارەزایانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ئەنرهۆدار کردووە.

زانیاری لەم بارەیەوە:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام