بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران سەردانی عێراق دەکات

یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ئاب 22 - 21:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=16097

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، کە لیوا باقری سەردانی عێراق دەکات.

لە سەردانی وەفدێکی عێراقی بۆ ئێران، فەریق عەزیز نەسیرزادە جێگری سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە میانەی دیداری لەگەڵ لیوا مەزهەر موحسین ئەلعەلاق، سەرۆکی زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی عێراق، لێكتێگەیشتننامەی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی و ئەزموونەکانیان له نێوان زانكۆی بەرگری نیشتمانی عێراق و زانكۆی باڵای بەرگری نیشتمانی ئێران واژۆ کرد.

لەم دیدارەدا ئەمیر نەسیرزادە راگەیاند ئەگەر هەلومەرجەکان لەباربن، لیوا باقری، سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات سەردانی عێراق دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .