سەرچاوە زایۆنیەکان: جیهادی ئیسلامی ٣٢٠٠ مووشەکی ئامادە کردووە

هه‌ینی 5 ئاب 22 - 17:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=15767

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ده‌ستگیركردنی به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستین له‌ کەرتی رۆژئاوا، سه‌رچاوه‌ عیبرییه‌كان باس لەوە دەكەن كه‌ بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی زیاتر لە ٣ هەزار مووشەكی لە ژێر زەوی دەرهێناوە.

ناوەندی توێژینەوەی “حەزارات” ئەمڕۆ (هەینی) بڵاویکردەوە، کە هەندێک سەرچاوەی عیبری رایانگەیاندووە کە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین هەزاران موشەکی ئامادەی تەقاندن کردووە.

ئەو سەرچاوانە، بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی زایۆنی، رایانگەیاندووە کە بەپێی خەمڵاندنی هەواڵگری تەلئەبیب، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا توانیویەتی لانیکەم ٣٢٠٠ مووشەک لە ژێر زەوی دەربهێنێت بۆ ئەوەی بەخێرایی خۆی بۆ قۆناغێکی نوێی شەڕ لەگەڵ تەلئەبیب ئامادە بکات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە غەززە زیاتر لە ٢٠ هەزار موشەکی هەیە کە لە ژێر زەویدا هەڵگیراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .