چوارچێوەی هەماهەنگی: پاڵپشتی له‌ هه‌ر ئاراستەیەکی یاسایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان دەکەین

هه‌ینی 5 ئاب 22 - 11:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=15712

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند کە دوای گەیشتن بە کۆدەنگییەکی نیشتمانی، پاڵپشتی لە هەر ئاراستەیەکی یاسایی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی، لەنێویاندا هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

لیژنەی هەماهەنگی گروپە شیعەکان لە عێراق کە بە “چوارچێوەی هەماهەنگی” ناسراوە، درەنگانی شەوی رابردوو مەرجەکانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتە راگەیاند.

ئەم لیژنەیە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پشتگیری خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دوای گەیشتن بە کۆدەنگییەکی نیشتمانی لەسەری و دروستکردنی کەشێکی ئارام، راگەیاند.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە زاری سەرچاوەیەكەوە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا بڵاویانكردەوە: هەڵوەشاندنەوە یان هەڵنەوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق رێكارێكە کە لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتنێكی نیشتمانی و لە چوارچێوەی یاسایی و دەستووریدا روودەدات.

چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت: ئێمە پابەندین بە کاندیدکردنی سودانی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت، کە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات. ئەم چوارچێوەیە درێژە بە گفتوگۆکانی دەدات لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەت.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی راگه‌یاند: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە له‌ عێراق پێویستی به‌ دیالۆگ و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌ نیشتمانییه‌كان هه‌یه‌. ئێمە ئامادەین لەگەڵ پێشنیارەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە چوارچێوەی دەستوری و یاساییدا کارلێک بکەین.

ئه‌م بەیاننامەیە له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و دواتر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی لەم وڵاته‌ كرد و له‌ هه‌مان كاتیشدا، داوای له‌ لایه‌نگرانی كرد لە خۆپیشاندانەکانیان بەردەوام بن تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .