حزبوڵڵای لوبنان لە ساڵیادی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

پێنج شه‌ممه‌ 4 ئاب 22 - 17:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=15684

حزبوڵڵای لوبنان لە دووەم ساڵیادی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت داوای لێکۆڵینەوەی شەفاف، دادپەروەرانە و بە دوور لە هەر کاریگەرییەکی سیاسیی کرد.

حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ پێنج شەممە 4 ی ئاب ی 2022 لە دووەم ساڵیادی تەقینەوەی بەندەری بەیروت بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

لە سەرەتای ئەو بەیاننامەیەدا جارێکی دیکە هاوخەمی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکان لە موسڵمان و مەسیحی و ئائینەکانی دیکە دەربڕاوە و هاتووە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو شەپۆلێک لە هێرشە میدیایی و سیاسی و تۆمەتبارکردنەکان بینرا، هەروەها پیلانێک بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی و کاریگەریدانان لە سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات، بەڵام بە هەموو هەوڵێکەوە ڕوبەڕوی ئەو هەوڵانە بووینەوە و وڵاتمان لە ئاگری شەڕی ناوخۆیی پاراست.

حزبوڵڵا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ جەخت لە سەر هەمان هەڵوێستی خۆمان دەکەینەوە، واتە لێکۆڵینەوەی شەفاف و دادپەروەرانە و بە پێی بنەما یاساییەکان و بە دوور لە هەر کاریگەرییەکی سیاسی، هاندانی تائیفی و هەنگاوی پۆپۆلیستی و لەو بڕوایەداین کە تەنیا دادپەروەری دەتوانێت ساڕێژی ئەو زامە بکات و سەقامگیری ناوخۆیی مسۆگەر بکات و هەمووان بەرەو وتووێژی هێمن و هەنگاوی هاوبەش بۆ تێپەڕبوون لەم قەیرانە مەترسیدارەی ئێستا ببات.

تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری بەیروت لە 4 ی ئاب ی 2020، 214 کوژراو و زیاتر لە 6500 بریندار و ملیاران دۆلار زیانی مادی لێکەوتەوە و بەندەری بەیروتی وەک ناوچەیەکی شەڕ لێکرد.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .