بەردەوامی دزینی نەوتی سووریا لەلایەن داگیرکەرەکانی ئەمریکییەوە

سێ شه‌ممه‌ 2 ئاب 22 - 18:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=15632

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی کاروانێکی ئۆتۆمبێلیان کە لە ژمارەیەک تانکەری نەوتهەڵگر کە نەوتی دزراوی سوریایان هەڵگرتبوو لە ناوچەی جەزیرە لە سووریا و بۆ بنکەکانیان لە باکوری عێراق گواستەوە.

بەپێی زانیارییەکان و بە پشتبەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکانی سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاروانێکی سەر بە هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی کە لە ٣١ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوون لەنێویاندا تانکەری نەوت هەڵگری نەوتی دزراوی سووریا و ژمارەیەک بارهەڵگر، خاکی سوریایان لە ڕێگەی دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە بەرەو خاکی عێراق بەزاندووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە تانکە سەربازییەکانی ئەمریکی یاوەری ئەم کاروانەیان دەکرد.

شایانی باسە کە لە ماوەی مانگی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ١٠٠ تانکەر نەوتی سووریایان لە ناوچەی جەزیرە و هەروەها لە رێگەی دەروازەی ئەلمەحمودییەوە لە نزیک “الیعربیە” (باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە) بۆ خاکی عێراق گواستووەتەوە.

ئه‌م بە تاڵان بردنەی نەوتی سووریا لەلایەن ئه‌مریكاوە به‌زۆری به‌ هاوبه‌شی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئەنجام دەدرێت، كه‌ دوای شكستی گروپی تیرۆریستی “داعش” وه‌ک هاوپەیمانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ باكووری سووریا هەژمار دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .