سەربازێکی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

دوو شه‌ممه‌ 1 ئاب 22 - 13:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=15583

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق کوژرانی سەربازێکی دیکەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

ڕۆژی رابردوو ٣١ی تەمووز، هەواڵی کوژرانی سەربازێکی دیکەی سوپای تورکیا ڕاگەیەندرا. سوپای تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم کەسە بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە و دوای گەیاندنی بۆ ناوەندێکی پزیشکی و سەرەڕای هەوڵی کارمەندانی پزیشکی گیانی لەدەستداوە. لەگەڵ کوژرانی ئەم سەربازە تورکە ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” بۆ ٤٥ کەس بەرزبوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .