١٧ جار ده‌ستدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سه‌ر سووریا له‌ سه‌ره‌تای ئەمساڵەوە

یه‌ك شه‌ممه‌ 31 ته‌مموز 22 - 13:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=15539

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا سوپای رژێمی زایۆنیستی ١٧ جار هێرشی کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی سووریا کە مەترسیدارترینیان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بووە.

له سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە، سوپای رژێمی زایۆنیستی ١٧ جار ناوچه جیاجیاکانی سووریای کردۆتەوە ئامانج. ئەم ناوچانە هەندێک جار سەربازی، هەندێک جار مەدەنی و هەندێک جاریش ناوچە هەستیارەکان بوون. مەترسیدارترین خاڵی هەستیار کە ئەمساڵ لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە کراوەتە ئامانج، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بوو، هێرشێک کە کاردانەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.

دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سووریا زۆربەی کات بژێوی خەڵکی ئەم وڵاتەی کردۆتە ئامانج، لە کاتێکدا کە ئەوان بە هۆی گەمارۆکانی ڕۆژئاواوە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدا دەژین.

بە زانیارییەکان، بەشێک لە کارەساتبارترین دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریا بەم شێوەیەن:

– بۆردومانی دەوروبەری دیمەشق لە ٢٢-٧-٢٠٢٢، کە لە ئەنجامدا پێنج سەربازی سووریا گیانیان لەدەست دا و حەوت سەربازی دیکەش بریندار بوون.

– هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شارۆچكەی حەمیدیە لە باشووری تەرتوس لە كاتژمێر ٦:٣٠ی سەرلەبەیانی ٢-٧-٢٠٢٢ کە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی سووری بریندار بوون.

– هێرشە مووشەکییەکەی رژێمی زایۆنیستی لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق لە ١٠-٦-٢٠٢٢ کە بووە هۆی داخستنی فڕۆکەخانەکە. سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لەم دەستدرێژییەدا هەندێک ناوچەی باشووری دیمەشقیشی کردە ئامانج.

– هێرشی مووشەکیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشووری دیمەشق لە ٢١-٥-٢٠٢٢ لە کاتژمێر ١١:٣٠ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ کەس.

– هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوچەی مەسیاف لە نزیک حەما لە ١٣-٥-٢٠٢٢ کە لە ئەنجامدا ٥ كەس گیانیان لەدەست دا و ٧ كەسی دیكەش بریندار بوون.

– هێرشی مووشەکی بۆ سەر دەوروبەری دیمەشق لە ٢٧-٤-٢٠٢٢ کە لە ئەنجامدا چوار سەربازی سووریا گیانیان لەدەست دا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .